ئاب 03, 2025 08:41 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

بۆردومانی بنکەی مانگی سووری فەلەستین لە خان یونس

لە بۆردومانی شەوی رابردووی  بنکەی مانگی سووری فەلەستین لە گەڕەکی ئەلئەمەل ھەڵکەوتوو لە خان یونس لە لایە ڕژێمی زایۆنیەوە ، یەکێک لە فەرمانبەرانی ئەو بنکەیە شەھید و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون . 

 

2

عەراقچی : توانای پیتاندمان ھەیە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو لە دیمانەیەک دا لە گەڵ رۆژنامەی فاننشیاڵ تایمز گوتی : ئێمە مافی دەسپێکردنەوەی بەرنامەی پیتاندنی خۆمان دەپارێزین . کات و چۆنیەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخ .بەڵام ئەمریکا دەبێ بزانێت بە بۆردومان ناتوانێ تەکنۆلۆژیا لەبەین ببات . لە ڕێگای دانوستانەوە دەکرێ بە ڕێککەوتنکێک بگەین کە ھەردوولا ڕازی بن . 

3

فەرھاد شامی : ئێمە مافی بەرگریی ڕەوامان ھەیە

وتەبێژی ناوەندی میدیایی ھەسەدە لە پێوەندیی لە گەڵ تێکھەڵچوونەکانی شەوی ڕابردوو لە دەیرحافر گوتی ، بەپێچەوانەی بانگەشەکانی وەزاڕەتی بەرگریی حکومەتی کاتیی سوریا ، ئێمە لە بەرامبەر پەلاماری گروپەکانی سەربە حکومەتی کاتیی بەرگریمان لە خۆ کرد و کاردانەوەمان نیشاندا . 

 

4

داوای بەدواداچوونی ڕەوشی ئێزدیە بێسەروشوێنەکان

ڤیان دەخیل گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی : تا ئێستا 2827 ھاوڵاتی ئێزدی بێسەروشوێنن . داوا لە حکومەتی فێدڕاڵ دەکەین بەرپرسایەتی ئەخلاقی و دەستووریی لە پرسی شەنگاڵ و ئیزدیەکان بگرێتەئەستۆ . 

 

5

کەمبوونەوەی سەکۆ نەوتیەکانی عەرەبستان 

ژماری سەکۆ نەوتیەکانی عەرەبستانی سعودی لەژێر کارتێکەریی خێرابوونی پرۆژەکانی بەرھەمھێنانی گاز ، لەگەڵ بەردەوامیی ڕەوتی دابەزین بۆ شەشەمین مانگی بەدوای یەکدا ، گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی لە زیاتر لە دوو دەیەی رابردوودا . 

 

6

تڕەمپ : شکستی ھێنانی پوتین دژوار دەبێت

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی دەنگوباسی نیوزمەکس ، ئەگەری وتووێژ لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیای بەرلە کۆتایی ھاتنی دەرفەتی دیاریکراو بۆ ڕاگیرانی شەڕ لە ئۆکراین ڕەتنەکردەوە .