ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 03-08-2025/ پەلاماری سایبێری لە خاکی غەزەوە بۆسەر ماڵپەڕە گرنگە ئیسراییلیەکان
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
پەلاماری سایبێری لە خاکی غەزەوە بۆسەر ماڵپەڕە گرنگە ئیسراییلیەکان
لەدرێژەی خۆڕاگریی خەڵکی غەززە لە بەرامبەر داگیرکەران ، ماڵپەڕە ھەڵکەوتە وەرزشیەکانی ئیسراییل ڕۆژی ڕابردوو کەوتنەبەرپەلاماری سایبێریی ڕێکخراو لەنێوخۆی کەرتی غەززەوە .
2
خۆپێشاندانی بەرفراوانی شارۆکەنشینانی زایۆنیست لە قودسی داگیرکراو
سەرچاوە عیبری زمانەکان باسی دەسپێکی خۆپێشاندانی بەرفراوانی شاروکەنشینانی زایۆنی لە قودسی داگیرکراو دەکەن ئەویش بەمەبەستی پێداگریی لەسەر پێویستیی وەستانی شەڕ و واژۆکرانی ڕێککەوتنامەی گۆڕینەوەی دیلەکان . سەرباری ھەوڵی ئەم ڕژێمە بۆ درێژەدان بە شەڕ ، ڕۆژنامەی مەعاریو بەگێڕانەوە لە ئەفسەرانی ئەرتەش و سەرچاوە سیاسیەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕاپۆری دا توانای لەشکەریانی ئەرتەشی ئیسراییل بەتوندی دابەزیوە .
3
کاردانەوەی ئێران بە دەنگۆی داخرانی باڵیۆزخانەکان لە تاران
وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە دەنگۆی داخرانی باڵیۆزخانە بیانیەکان لە تاران ، بە ڕەتکردنەوەی ئەم بانگەشەیە جەختیکردەوە ئەم جۆرە ھەواڵسازیانە کە سەرچاوەیان ھەندێ ئەکاونتی تێلێگرامیی سەربە ڕژێمی زایۆنی و مونافقینن ، شەڕی سایکۆلۆژیی ژووری میدیایی زایۆنیەکانە و بە ئامانجی ئاژاوەگێڕیە و بەدوورە لە ڕاستی .
4
مەندەلاوی : حکومەت ، ئەنفال لەبیرناکات
موحسین مەندەلاوی ، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک خوازیاری بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی ئەنفال و قەرەبووی زیانی بنەماڵەکانی بوو و جەختیکردەوە ئەم تاوانکاریە ھەمیشە لە یادگەی گەلی عێراقدا زیندوو بمێنێ و حکومەت قەرەبووی بنەماڵەکان بکاتەوە .
5
بەردەوامیی جموجۆڵەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری ڕۆژاوای سوریا
سەرچاوە سوریەکان ڕایانگەیاند جموجۆڵی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری پارێزگەی قونەیتەرە لە باشووری ڕۆژاوای سوریا بەردەوامە .