ئاب 03, 2025 13:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

1

ھێرشی ئیتامار بن گڤیر بۆسەر مزگەوتی ئەقسا

ئیتامار بن گڤیر وەزیری ئاسایشی نێوخۆی ڕژێمی ئیسراییل و ژمارێک لە شارۆکەنشینانی زایۆنی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ساڵھاتی تێکشکاندنی ھەیکەلی ئیدعایی جووەکان ، شاڵاویان بردە سەر مزگەوتی ئەقسا . 

 

2

دیداری وەزیری دەرەوەی پاکستان لەگەڵ پزشکیان

سەرۆک کوماری ئێران لە میانی دوھەمین ڕۆژی سەردانەکەی بۆ پاکستان لە ئیسلام ئاباد لەگەڵ محەمەد ئیسحاقدار جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەروەی ئەم وڵاتە وتووێژی کرد . لەم دیدارانەدا بەڵگەنامەی ھاریکاریی نێوان دوو وڵات واژۆکران .

 

 3

ئەرکی حکومەتی عێراقە قەرەبووی ئێزدیەکان بکاتەوە 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند ، ئەرکی حکومەتی عێراقە خۆی لە ھاوڵاتیە ئێزدیەکانی باشتر بە خاوەن بکات و قەرەبوویان بکاتەوە و چیتر ڕێگانەدات شەنگاڵ و ناوچە ئێزدیەکان ، گۆڕەپانی تەراتێنی میلیشا و گروپە چەکدارەکان بن . 

 

4

پێشوازیی لە زیارەتکارانی ئێران بە ڕاژەکاریی بێبەرامبەر

ھاوکات لەگەڵ دەسپێکی تێپەڕینی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری حاجی ئۆمەران و سنووری باشماخ ، بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند ئامادەیی تەواویان ھەیە بۆ پێشکەشکردنی ڕاژەکاریی بێبەرامبەر لە وێستگە تایبەتیەکاندا . 

 

5

دژایەتیکردنی ئەمریکیەکان لەگەڵ شەڕی دژی گەلی فەلەستین

بێرنی سەندرێز سێناتۆی سەربەخۆی ویلایەتی ڤێرمۆنتۆ گوتی : سەتی 60ی ئەمریکیەکان نەیاری شەڕی دڕندانەی بنیامین نتانیاھو سەرۆکوەزیرانی ئیسراییل لەدژی گەلی فەلەستینن . 

 

6

گڕکانەکەی ڕوسیا دوای 600 ساڵ تەقیەوە

بەدوای بوومەلەرزەی 8.8 ڕیشتەریی حەوتەی ڕابردوو لە کامچاتکای ڕوسیا ، گڕکانی کراشینیکۆف بۆ یەکەم جار دوای 6 سەدە تەقیەوە .