ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 04-08-2025/ لە٦٦٨رۆژ شەڕ لە غەززە، ژماری شەهیدان لە٦٠٠٠٠کەس تێپەڕی
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
١
لە٦٦٨رۆژ شەڕ لە غەززە، ژماری شەهیدان لە٦٠٠٠٠کەس تێپەڕی
شەڕی وێرانکەر، ژینۆساید و گەمارۆ و برسێتی کەرتی غەززە ئەمڕۆ چووەنێو شەشسەت و ٦٨ـەمین رۆژەوەو کۆمەڵکوژی و قەڵاچۆ و تاوانە جەنگییەکان دژی کەسانی سیڤیل و فریاگوزاران لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە هەروا بەردەوامەو سەرچاوە پزشکییەکان ڕایانگەیاند، نزیک بە١٠٠کەسی سیڤیلی دیکە لەوان٥٦کەس کە چاوەڕوانی وەرگرتنی یارمەتیی بوون، شەهیدبوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
2
حەماس: برسێتی سەپێندراو، گیراوانی زایۆنیشی گرتەوە
"عیزەت ئەڕەشق" ئەندامی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) بەئاماژە بەوەی کە ئێستا برسێتیی سەپێندراو لە کەرتی غەززە، بەرۆکی گیراوانی زایۆنیشی گرتووەتەوە، وتی: خەباتکارانیش ئەو خۆراکە دەخۆن کە دەدرێ بە گیراوان، و گیراوان، لەهەمان ئاوێک دەخۆنەوە کە خەباتکاران دەیخۆنەوە و دۆخی ئەوان وەک هەموو خەڵکی غەززەیە.
٣
پارێزگای که‌رکوک هۆشداری له‌دروستبونی قه‌یرانی ئاو ده‌دات
ئیداره‌ی پارێزگای که‌رکوک هۆشداری له که‌مبونی ئاو ده‌دات و داواش له هاوڵاتیان ده‌کات، ئاو به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، عێراق به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه له لێواری قه‌یرانێکی راسته‌قینه‌دایە.
4
هه‌سه‌ده کوژرانی پێنج کەس لە ئەندامانی ڕاگه‌یاند
هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، پێنج کەس لە هێزەکانی له به‌رخۆدان به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی داعش له دێره‌زور کوژراون، به‌ڵێنیشیدا به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌کردنه‌وه‌یان، درێژه به‌رێگاکه‌یان بدات.
5
ئازادکرانی شارۆچکەی"ئەلەکساندرۆ-کالینۆوا" لەلایەن سوپای رووسیاوە
میدیاکان باس لە کۆنترۆڵکرانی بەتەواوەتی شارۆچکەی "ئەلەکساندرۆ-کالینۆوا"ی دۆنتسک دەکەن لەلایەن هێزەکانی سوپای ڕووسیاوە. وەزارەتی بەرگریی رووسیا ڕایگەیاند، شارۆچکەی "ئەلەکساندرۆ-کالینۆوا" ی سەر بە دۆنتسک، بەتەواوەتی ئازاد کراوەو خراوەتەژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی.