ئاب 04, 2025 08:41 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

هەڵمەتی درۆنیی یەمەن دژی ئامانجگەلی زایۆنی

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە وەڵامدانەوە بە جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنیستی و هەروەها لە کاردانەوە بە پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقساو بێ ڕێزیی کران پێی، سێ هەڵمەتی درۆنیمان دژی ئامانجەکانی رژیمی زایۆنی ئەنجامدا. لەو هەڵمەتانەدا، دوو ئامانجی سەربازی لە ناوچەکانی "یافا" و"عەسقەڵان" و یەکێکی دیکە لە بەندەری حەیفا هەڵکەوتوو لە فەلەستینی داگیرکراو، بەئامانج گیران.

 

02

تێکهەڵچوونی پۆلیس و ناڕازییانی نەتانیاهو لە ناوەراستی تەلەڤیڤ

ناڕازییانی کردەکانی نەتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی شەوی ڕابردوو، شەقامێکیان لە ناوەڕاستی تەلەڤیڤ داخست و شەڕ وپێکدادان لەنێوان پۆلیس و ناڕازییان ڕووی داو پۆلیس ژمارێک ناڕازیی بە کردەو سیاسەتەکانی نەتانیاهوی قۆڵبەست کرد.

 

03

فەیاز: پەسەندکرانی یاسای حەشدی شەعبی، ڕێزنانی خەڵکە لە خەباتکارانی

"فالح فەیاز" سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق وتی: پەسەندکرانی یاسای حەشدی شەعبی، تەنیا هەنگاوێکی یاسایی نیە، بەڵکوو سەلمێنەری ڕێزنانی گەلە لە خەباتکارەکانی.

وتیشی: پرسی حەشدی شەعبی، پەیوەستە بە مەزنایەتی ئەو کەسانە کە چەکیان بەدەستەوە گرتووەو لە عێراق و سەروەرییەکەی بەرەڤانیی دەکەن.

 

04

تورکیا٢٦کەسی بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ داعش گرت

"عەلی یێرلی کایا" وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئاسایشیەکان لە١٤پارێزگا دژی گرووپی ترۆریستیی داعش، ٢٦ گومانلێکراو دەسبەسەر کران. ئەو ئۆپەراسیۆنانە لە ١٤ پارێزگا لەوان ئانکاراو ئەستەمووڵ دژی ئەندامانی گرووپی ترۆریستیی داعش ئەنجامی گرت.

 

05

بارینی بەفر لە ئوسترالیا لە قرچەی گەرمادا

ژمارێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی ئوسترالیا، بە قەبارەیەکی زۆری بەفر داپۆشراون وهەزاران ماڵ و خانووبەرە، بێ کارەبا بوون. لە ئەیالەتی "وێڵزی باشوری" هەتا ٤٠ سەنتی مەتر بەفر باری کە لە دەیەی ١٩٨٠ـەوە بێ وێنە بووەو بۆ یەکەمجار لە دە ساڵی ڕابردوو، لە ئەیالەتی "کوئینزلەند" بەفر باریوە.