ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 05-08-2025/ شەھیدبوونی زیاتر لە 80 فەلەستینی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
شەھیدبوونی زیاتر لە 80 فەلەستینی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا
سەرچاوە پزیشکیەکانی فەلەستین ڕایانگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەدوای پەلامارەکانی داگیرکەرانی زایۆنیست بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ، زیاتر لە 80 فەلەستینی شەھید کراون
2
ئەحمەد حاجى ڕەشید،: لە هەرێمی کوردستان ژیان وەستاوە
ئەحمەد حاجى ڕەشید، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند لە هەرێمی کوردستان ژیان وەستاوە.گوتیشی : بەرپرسی یەکەم و کۆتایی ئەم دۆخەش حکومەتی هەرێمی کوردستانە و تاکە چارەسەری ئەم دۆخەش رادەستکردنی نەوتە بە سۆمۆ، لەگەڵ ئەوەی کە داهاتی ناوخۆ بدرێتە وەزارەتی دارایی عێراق .
3
ئاوارەبوونی زیاتر لە 190 ھەزار کەس لە سووریا
لە یەک مانگی ڕابردوودافەرحان حەق جێگری وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە کاتی دەسپێکی توندی و تیژیەکان لە مانگی ڕابردوودا لە پارێزگاکانی سوەیدا و درعا و دەوروبەری دیمشق ، زیاتر لە 190 ھەزار کەس لەم وڵاتە ئاوارە بوونە .
4
وشداریی ئێران لە بارەی داڵانی زەنگەزوور
عەلی ئەکبەڕ ویلایەتی ڕاوێژکاری رێبەری باڵای شۆڕش بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ، لە کاردانەوە بە ھاتنەئارای سەرلەنوێی ( داڵانی زەنگەزوور) ، وشداری دا بە ھەندێ لەدەوڵەتە ناوچەیی و واوەناوچەییەکان و گوتی : دەیڵێمەوە ھەر دەوڵەتێک لە ناوچەکەدا یان دەرەوەی ناوچەکە بیھەوێت ئەزموونی شکستیھێناوی پێشوو دووپاتبکاتەوە ، ڕووبەڕووی ھەڵسوکەوتی توندی ئێران دەبێتەوە
5
ئیسراییل لە باری نێودەوڵەتیەوە تەریک کەوتووە
ئەیھوود ئۆڵمێرت سەرۆکوزەیرانی پێشووتری ڕژێمی زایۆنی بە ڕەخنەگرتن لە بنیامین نتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئەم ڕژێمە دانی بەوەدانا کە ئیسراییل بووە بە ڕژێمێکی وەلانراو و تەریک کەوتە و ڕەوشی ئێستای ئەم ڕژێمە ، قەبوڵنەکراو و لە بەخشین نەھاتوویە.