ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 05-08-2025/ ھێرش بۆسەر خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکان لە خان یوونس
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
ھێرش بۆسەر خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکان لە خان یوونس
سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند لە بۆردومانی شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر خێوەتی فەلەستینیەکان لە کەمپی ئەتیاف لە ناوچەی ئەلمواسی لە خان یوونس ، زیاتر لە 5 کەس شەھید و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون .
2
حەماس : ئەنجوومەنی ئاسایش ! شەڕی غەززە ببڕەوە
ئوسامە حەمدان لە سەرکردەکانی حەماس لە ئەنجوومەنی ئاسایشی داواکرد بڕیارنامەی ڕوون و شەفاف بۆ پێملکردنی داگیرکەران بە ڕاگرتنی جینۆساید لە کەرتی غەززە دەربکات .
3
پەردەلادانی ھێزی دەریایی یەمەن لە مووشەکی نوێی سەییاد
یەمەن پەردەی لادا لە مووشەکی نوێی سەییاد بە توانای بڕینی 800 کیلۆمەتر ، لێدانی بەوردیی ئامانجی گەڕۆک و نەبینرانی لەلایەن ڕاداری دوژمنەوە .
4
کۆبوونەوەی لوبنانیەکان بۆ داکۆکیی لە حیزبوڵڵا
لە سەروبەندی کۆبوونەوەی کابینەی لوبنان لە بارەی بڕیاردان بۆ چەککردنی حیزبوڵڵا تاقمێک لە خەڵکی لوبنان شەوی ڕابردوو لە ناوچەکانی المشرفیە و الکفائات لە باشووری بەیرووت ، بۆ ڕاگەیاندنی پشتیوانیی خۆیان لە حیزبوڵڵا کۆبوونەوە .
5
ڕوسیا : ناتۆ چاوەڕوانی ھەنگاوی دواتر بێت
دیمیتری مێدڤێدێڤ سەرۆک کۆماری پێشووی ڕوسیا گوتی : ھەڵوەشانی وەستانی جێگیربوونی موشەکی ناڤۆکیی نێوانبڕ و کورتبڕ ، ئەنجامی سیاسەتی دژە ڕوسیی وڵاتانی ناتۆیە .
6
نیۆیۆرک تایمز : بنکەی ژێردەریایی ناڤۆکیی ڕوسیا زیانی پێگەیشتووە
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ڕوژی ڕابردوو بە گەڕانەوە بۆ وێنە سەتەلایتیەکان نووسی: بنکەیەکی ژێردەریایی ناڤۆکیی لە ڕۆژھەڵاتی ڕوسیا حەوتەی ڕابردوو بەدوای ڕوودانی یەکێک لە بەھێزترین بوومەلەرزەکانی چەند دەیەی ڕابردوو لەم ناوچەیە ، زیانی پێگەیشتووە .