ئاب 05, 2025 13:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01
ھەر ڕۆژ 28 منداڵ لە غەززە گیان دەسپێرن
یونیسێف (سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان) ڕایگەیاند ھەر ڕۆژ لە ئەنجامی بۆردومان و بەدخۆراکی و برسیەتی ، 28 منداڵ گیانی خۆیان لەدەستئەدەن .

02
فڕگەی بن گۆریۆن کەوتەبەر پەلامار
سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند یەکینەی موشەکیی ئەم وڵاتە بە مووشەکی بالستیکی واوەدەنگی فەلەستینی 2 ، فڕگەی( اللد) یان کە لە ئیسراییل بە فڕگەی بن گۆریۆن ناسراوە ، لە ناوچەی یافای داگیرکراو داوەتە بەر پەلامار .

03
سنووری مێھران لە لوتکەی قەرەباڵغیی ئەربەعیندایە
پارێزگاری ئیلام لە مێھران باسی ھاتوچۆی زیاتر لە 760 ھەزار کەسی کرد لە سەرەتای مانگی سەفەرەوە تا کاتژمێر 9 ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە .پێشبینیشی کرد ئەم ئامارە لە ڕۆژانی داھاتووودا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات .

04
یادداشتەکانی بەناوی ئۆجەلان ساختەن
شاندی ئیمڕاڵی لە دەمپارتیەوە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، ئەو یادداشتانەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە تۆڕە جڤاکیەکان بەناوی ئۆجەلانەوە بڵاوبوونەوە ، ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند ئەم کارە بەشێکە لە ھەڵمەتی چەواشەکردنی ڕوانگەکان و زەبروەشاندن لە پرۆسەی وتووێژەکان و ڕیگەچارە .

05
کاردانەوەی توندی ھیندستان بە بەرزکردنەوەی نرخنامەکان لەلایەن ئەمریکاوە

وەزاڕەتی دەرەوەی ھیندستان دوای ڕاگەیاندنی تڕەمپ لە بارەی زیادکردنی ھەمدیسانی نرخنامەکان لە بەیاننامەیەکدا بەئاماژە بەوەی کە بەئامانجگرتنی ھیندستان نادادوەرانە و نالۆژیکانەیە ڕایگەیاند ، وەکوو ھەر ئابووریەکی گەورەی دیکە ، ھیندستان ھەر کارێکی پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی نیشتمانیی و ئاسایشی ئابووریی خۆی ئەنجام ئەدات .