ئاب 06, 2025 08:17 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

هەڵبژێردرانی"عەلی لاریجانی" وەک سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی

"مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران لە بڕیارێکدا، "عەلی لاریجانی" وەک سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی هەڵبژارد.

 

2-

پێداگریی نەعیم قاسم لەسەر وەستانی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، ڕادەست کرانی چەکی خۆڕاگری، بەهیچ لەونێک، وەستان و راگیرانی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی دژی لوبنانی لێ ناکەوێتەوە.

 

3-

شەهیدبوونی٨٨فەلەستینی لە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە

سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە کەرتی غەززە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند، لانیکەم ٨٨ فەلەستینی لە ئاکامی پەلاماری هێزەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە، شەهید بوون.

4-

گورزوەشاندنی قەسام لە سوپای رژیمی زایۆنی

گوردانەکانی عیزەدین قەسام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ناوەندی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵ و هەروەها شوێنی گردبوونەوەی هێزەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی لە دەورووبەری قوتابخانەی "دارەلئەرقەم" لە گەڕەکی "ئەتوفاح"ی غەززەی بەهاوەن پێکاوە.

 

5-

ناڕەزایەتیی دژی نەتانیاهو لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان

دوابەدوای لەقاودرانی گەڵاڵەی داگیرکرانی غەززە لەلایەن نەتانیاهو-وە، شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتی دەربڕین و توڕەیی، سەرزەوینە داگیرکراوەکانی تەنیوەو خۆپێشاندەران خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە بوون.

 

6-

خرانەڕووی پرۆژەیاسای١٢ماددەیی کۆمیسیۆنی تازەی پەرلەمانی تورکیا

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، پرۆژەیاسایەکی١٢ماددەیی بۆ چالاکیی کۆمیسیۆنی تازەی پەرلەمان وەک "کۆمیسیۆنی هاودەنگیی نیشتمانی و دیموکراسی" پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کرد.