ئاب 06, 2025 10:09 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

شەهیدبوونی لوبنانیەک لە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی

لە ئاکامی پەلاماری درۆنیی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر ئۆتۆمبیلێک لە شاری "بریتال" لە گردووپەڕی بەعلبەک لە رۆژهەڵاتی لوبنان، هاووڵاتیەکی دیکەی لوبنانی شەهید بوو.

 

2-

داوای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتی گەیاندن بە غەززە

"یێنس لارکی"وتەبێژی ئۆفیسی هاواهەنگیی کاروباری مرۆیانەی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئۆچا)، ڕایگەیاند، خەڵکی غەززە پێویستیان بە هەزاران لۆریی هەڵگری یارمەتییە مرۆییەکانەو نابێ پێش بەهاتنی ئەو یارمەتییانە بگیردرێ.

 

3-

شەرمەزارکرانی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە

"عەممار بن جامع" نوێنەری ئەلجەزاییر لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای شەرمەزارکردنی درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە، وتی: ئەوەی وا لە غەززەدا لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە ڕوو دەدا، ژینۆسایدەو دەبێ ڕابگیردرێ.

 

4-

داوای هەڵپەساردنی پەیوەندیی یەکێتی ئوروپا لەگەڵ رژیمی زایۆنی

٤١نوێنەری پەرلەمانی ئوروپا لە نامەیەکی فەرمیدا وێڕای ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنی، خوازیاری هەڵپەسێردرانی پەیوەندییە تیجاریەکان و وەستاندنی جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامەی هاوبەشیی نێوان یەکێتی ئوروپاو و رژیمی زایۆنی بوون.

 

5-

جم و جۆڵی تازەی سوپای رژیمی زایۆنی لە قونەیتەرە

سەرچاوە سوریەکان وێڕای ئاماژە بە جم و جۆڵی تازەو داگیرکەریی رژیمی زایۆنی لە قونەیتەرە هەڵکەوتوو لەباشوری سوریا لەسای ناکارامەیی حکومەتی کاتیی جۆلانی، لەحاند ئەو بارودۆخە، وشدارییان دا.

 

6-

پێداگریی سۆمۆ لەسەر ڕادەست نەکرانی نەوت لەلایەن هەولێرەوە

"عەلی نزار" بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکرانی نەوتی عێراق(سۆمۆ) ڕایگەیاند، سەرباری ئامادەیی تۆکمەوتەواو، هیچ بارەنەوتێک لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ڕدەستی بەغدا نەکراوە.