ئاب 07, 2025 13:35 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

01

بەرزبوونەوەی سەتی 25ی لەدەستدانی ئەندامی جەستە لە شەڕدا

بە گوتەی کاربەدەستانی تەندروستیی لە غەززە ،لە شەڕی  ڕژێمی زایۆنی لە دژی ئەم ناوچەیە نەک ھەر لەدەسچوونی ئەندامی جەستە بەشێوەیەکی بێوێنە زیادی کردووە ، بەڵکوو بووەتە ھۆی داڕمانی بەرەبەرەی ڕەوشی تەندروستی و دەرمانیی گشتی لەم ناوچەیەدا . 

 

02

سەرلەشکر مووسەوی : ئێران توانای وەڵامدانەوەی لە ئان و ساتدا ھەیە

سەرۆکی ئەرکانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێوەڕەسمی چلەی ماتەمینی شەڕی 12 ڕۆژەدا گوتی : دەستی ئێمە ھەم بۆ دانوستان و ھەم بۆ شەڕ پڕە . گەلی ئێران ، گەلێکی شەڕخواز نیە ، بەڵام بێتوو دوژمنان بەنیازی دەستدرێژی و ھێرشی دووبارە  بۆسەر ئەم وڵاتە مەزنە بن ، وەڵامی ئێمە ئەمجارە  قورستر و جیاواز لە ڕابردوو دەبێت .ئێمە توانای وەڵامدانەوە لە ئان و ساتمان ھەیە و بۆ بەرگریی لە خۆمان موڵەت لە کەس وەرناگرین . 

 

03

تڕەمپ دیسان ھەڕەشەی لە ئێران کرد  

سەرۆکی ئەمریکا ئیدعای کرد لە ئەگەری ھەوڵی ئێران بۆ دەسپێکردنەوەی بەرنامەی ناڤۆکیی خۆی ، ئەگەری پەلاماری دووبارە بۆ سەری ھەیە . 

 

04

سێ کاروانی سەربازیی ھاوپەیمانیی گەیشتنە باکوور و ڕۆژھەڵاتی سوریا

ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەردەوامن لەسەر بەھێزکردنی بنکە سەربازیەکانی خۆیان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سوریا و لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا سێ کاروانی پێکھاتوو لە ئامێری لۆجستیکی ، چەکەمەنی و پێداویستیی سەربازییان لە ھەرێمی کوردستانەوە بەرەو بنکەی قەسرەک ھەڵکەوتوو لە دەوروبەری حەسەکە گواستەوە . 

05

چین لە ھەمبەر گوشاری ئەمریکا خۆڕاگری دەکات 

لیۆ پەنگیۆ وتەبێژی باڵیۆزی چین لە ئەمریکا لە پێوەندی لەگەڵ گوشاری ئەمریکا بۆ بڕینی پێوەندی لەگەڵ مسکۆ لە دیمانەیەکدا لە گەڵ سپۆتنیک گوتی : ھاریکاریی چین لەگەڵ ڕوسیا یاساییە، زیان بە کەس ناگەیەنێت و دەبێت ڕێزی لێبگیردرێت .