ئاب 07, 2025 08:17 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

 

01

شەھیدبوونی 41 فەلەستینی دیکە لە غەززە

ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی پەلامارەکانیدا بۆسەر کەرتی غەززە ، لانیکەم 41 کەسی مەدەنیی فەلەستنیی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە خاک و خوێن گەوزاندووە

 

 02

تەقینەوەی قورس لە ڕۆژاوای سوریا

شەوی ڕابردوو چەندین تەقینەوەی قورس لە دەوربەری بنکەی تیپی 107 لە گوندی زاما لە نزیک جەبەلە ڕوویداوە . ئەم تەقینەوانە ئەوەندە قورس بوون کە ئاگر و دوکەڵەکەی لە چەند کیلۆمەتریەوە بینراوە

 

03

عەراقچی : جێگری گرۆسی بۆ پشکنین نایەتە ئێران

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیونیدا گوتی بەلەبەرچاوگرتنی داوای ئاژانس ، بانگشێتی جێگری سکرتێری گشتیمان کرد بۆ سەردانی تاران . بەڕێزیان بۆ پشکنین و ھەڵسەنگاندن نایەت و ڕێگای ئەوەشمان نەداوە . لە بارەی ئەوەی کە ھاریکاریی ئێران و ئاژانس چۆناوچۆن دەبێت وتووێژ دەکەین 

 

 

04

وەزیری نەوتی عێراق : لەگەڵ ھەرێم ڕێککەوتین

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند بەغدا و ھەولێر لەسەر دەسپێبوونەوەی وەرگرتن و ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان ڕێکەوتوون . گوتیشی : ئەم ڕێککەوتنە بۆ ماوەی یەک ساڵە و لە ئەمڕۆ یان سبەینێوە پرۆسەی ھەناردە دەسپێدەبێت

 

 05

یەمەن ، ئاسیا و ڕژێمی زایۆنی لە یەکتر دوورکردەوە

ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی ئاسایشی نێوخۆی ڕژێمی زایۆنی جەختیکردەوە پەلامارە زەریاییەکانی یەمەن ، کاتی گەشتکردن لە نێوان ئاسیا و ڕژێمی زایۆنی لە 18 تا 20 ڕۆژ بۆ 35 تا 45 ڕۆژ زیاد و تێچووی گواستنەوە و گەیاندنی بۆ ھەندێ کاڵا تا سەتی 50 زیاد کردووە