ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 07-08-2025/ تۆڕی تەندروستی و پاکپارێزیی غەززە لە سەروبەندی داڕمانی بەتەواوەتیدا
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
تۆڕی تەندروستی و پاکپارێزیی غەززە لە سەروبەندی داڕمانی بەتەواوەتیدا
تێدروس ئادھانوم ، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی جیھانیی تەندروستیی لە پەیامێکدا ئاماژەی کردە ڕەوشی کارەساتباری پزیشکیی لە غەززە و جەختیکردەوە کە ڕەوشی تەندروستیی و دەرمانیی غەززە لە سەروبەندی داڕمانی بەتەواوەتیدایە
02
خۆپێشاندانی زایۆنیەکان توندی و تیژی لێکەوتەوە
ھەزاران شارۆکەنشینی زایۆنیست ئێوارەی چوارشەممە لە بەرامبەر وەزاڕەتی جەنگی ڕژێمی زایۆنی لە تەلەڤیڤ دەستیاندایە خۆپێشاندان. سەرچاوەکانی ھەواڵ ڕاپۆریاندا پۆلیسی ڕژێمی زایۆنی بۆجارێکی دیکە ئەم خۆپێشاندانەی سەرکوتکرد
03
ھەرێم ئامادەی ڕادەستکردنی 80 ھەزار بەرمیل نەوت بە بەغدا نیە
عەلی حەمە ساڵح ، سەرۆکی ھەڵوێستی نیشتمانیی دوانیوەڕۆی دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وەزاڕەتی نەوتی عێراق بۆ وەرگرتنی 80 ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە ھەرێم ئامادەسازیی کردبوو ، بەڵام ھەرێم بەھۆی ڕانەگێندرانی ڕەزامەندیی کۆمپانیاکان ئەم کارەی ئەنجام نەداوە
04
ئامادەسازیی کەربەلا بۆ میوانداریکردنی 25 ملیۆن زیارەتکاری حسێنی
قاسم ئەلیساریا پارێزگاری کەربەلا لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم باسی پلانداڕشتن و خۆسازدانی بێوێنەی ئەم پارێزگایەی کرد بۆ پێشوازیی لە 25 میلیۆن زیارەتکار و گوتی بەشی زۆری باری ئەم ڕێوڕەسمە گەورەیە ، لەسەر شانی ھێزە خۆجێییەکانی کەربەلایە
05
مستەفا قەرەسوو : پرۆسەی ئاشتیی تەنیا چەکداماڵین نیە
مستەفا قەرەسوو ، ئەندامی کۆنسەی سەرکردایەتیی کەجەکە ، گوتی لیژنەی پێکھاتوو لە پەرلەمان دەبێ ھەنگاوی دیموکراتیک بۆ چارەسەریی پرسی کورد ھەڵگرێت ، نەک ئەوەی کە تەنیا بە بابەتی چەکدانان و گەڕانەوە ببەسترێتەوە
06
کاردانەوەی ھیندستان بە نرخنامەی نوێی ئەمریکا
ھیندستان دوای ئەوەی کە بۆجارێکی دیکە بەھۆی کڕینی نەوتی ڕوسیا کەوتەبەر نرخنامەکانی دۆناڵد تڕەمپ ، جەختیکردەوە کە کڕینی ئەم سەرچاوەی وزە بەپێی بەرژەوەندیی گەلی ئەم وڵاتە دەبێت و ھیندستان ھەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆی ھەڵدەگرێت .