ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 08-08-2025/ ئامادەبوونی کەربەلا بۆ میوانداریی لە 25 میلیۆن زیارەتکاری ئەربەعین
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
ئامادەبوونی کەربەلا بۆ میوانداریی لە 25 میلیۆن زیارەتکاری ئەربەعین
قاسم ئەلیەساری لە ئەندامانی شۆڕای شاری کەربەلا باسی ئامادەبوونی ئەم شارە بۆ پلان‌داڕشتن و تەدارەکی کەموێنەی ئەم پارێزگەیە بۆ پێشوازیکردن لە 25 میلیۆن زیاەتکار دەکات و دەڵێت : بەشی زۆری قورسایی ئەم ڕێوڕەسمە مەزنە لەسەر شانی ھێزە خۆجێییەکانی کەربەلایە .
2
ئینگلیز : بڕیاری ڕژێمی ئیسراییل بۆ داگیرکردنی غەززە ھەڵەیە
کیەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی ئینگلیز دوابەدوای پەسەندکرانی داگیرکردنی غەززە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوە ، ئەم بڕیارەی بە ھەڵە زانی و لە تەلەڤیڤی ویست پێداچوونەوەی بۆبکات .
3
کرملین : پوتین و تڕەمپ حەوتەی داھاتوو چاویان بەیەکدەکەوێ
یووری ئۆشاکۆڤ یاریدەری سەرۆکی ڕوسیا بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە ڕایگەیاند : ڕوسیا و ئەمریکا لەسەر دیداری نێوان ڤلادیمیر پوتین و دۆناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات لە حەوتەی داھاتوودا ڕێکەوتوون . نابراو گوتیشی : لەسەر پێشنیاری لایەنی ئەمریکی ، ڕێککەوتنی بنەمایی بۆ دیداری دوو قۆڵی لە باڵاترین ئاست لە ڕۆژانی داھاتوودا بەدەستھات .
4
لافاوه‌که‌ی ژاپۆن هه‌ڕه‌شه له 360 هه‌زار که‌س ده‌کات
بارانبارینی به‌خوڕ دورگه‌ی کیۆشۆی باشووری ژاپۆنی گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه، لافاو دانیشتوانی ژاپۆنی ناچارکرد ماڵه‌کانیان جێبهێڵن، به‌رپرسانیش به‌رزترین هۆشدارییان بۆ به‌شێک له ناوچه‌که ده‌رکردوه. ده‌زگای ئاگرکوژێنه‌وه و کاره‌ساته‌کان هۆشداری چۆڵکردنی زیاتر له 360 هه‌زار که‌سی بڵاوکرده‌وه.
5
گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی کۆچبه‌ران
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند، ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌وڵده‌دات گه‌وره‌ترین شوێنی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی کۆچبه‌رانی فیدراڵی له ئه‌مریکا له‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له ویلایه‌تی ته‌کساس دروستبکات، ئه‌مه‌ش دوایین هه‌نگاوه بۆ به‌کارهێنانی سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌کان بۆ پێشخستنی کارنامه‌ی کۆچبه‌ری.