ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 08-08-2025/ ناڕەزایەتیی بەربڵاوی خەڵکی لوبنان بە چەککردنی خۆڕاگری
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی لوبنان بە چەککردنی خۆڕاگریی
دوابەدوای پەسندکرانی گەڵاڵەی چەککردنی حیزبوڵای لوبنان لە کابینەی ئاسایشی ئەم وڵاتە،لاگرانی حیزبوڵڵا وێڕای خۆپیشاندان لە ناوچە جۆربەجۆرەکان لەوان بەیڕووتی پێتەخت،نەیارەتی خۆیان لەگەڵ هەرجۆرە دەسدرێژیەک بۆسەر چەکی خۆڕاگریی ڕاگەیاند.
02
پتر لە23مانگ شەڕ لە غەززە،کوشتار و گەمارۆ و بۆردومانی بەردەوام
پتر لە٢٣مانگە ڕژێمی داگیرکەری ئیسڕاییل بە کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی سڤیلی فەلەستینی لە کەرتی غەززە هاوکات بەردەوامە لەسەرگەمارۆی ئەم ناوچە وقەدەغەی چوونی یارمەتی و کاڵا و شتومەک بۆ ناوچەکە.لە چەند ڕۆژی ئەم دواییەدا197 فەلەستینی بەهۆی قاتی و قڕی و برسیەتی لە کەرتی غەززە گیانی خۆیان لەدەس داوە.
03
یارمەتی سەربازیی4.2میلیار دۆڵاری ئەمریکا بە ڕژێمی زایۆنی
لە یەک ساڵی ڕابردوودا ئەمریکا نزیکەی4.2میلیاردۆڵاری چەک و چۆڵ بۆ ڕژیمی داگیرکەری زایۆنی بەڕێکردووە وئەم ڕژێمە بەو چەک و چۆڵەی ئەمریکا بۆی دەنێرێ درێژە ئەدا بە کوشتاری فەلەستینیەکان و شەڕفرۆشی لە ناوچەکە.
04
ئامادەیی حەشدی شەعبی بۆ دابینی ئاسایشی ئەڕبەعین
هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە ئاراستەی دابینی ئاسایشی زیارەتکاران لە ڕێوڕەسمی ئەڕبەعینی ئەمساڵ بە شێوەی بەربڵاو لە سەر ڕێگاکانی هاتووچۆی زیارەتکارەکان ئامادە بوون بۆ ئەوەی پێش بگرن بە هەر جۆرە هەنگاوێکی دژی زیارەتکاران.ئەم هێزانە لە سەر ڕێگاکانی هاتوو چۆی زیارەتکارەکان لە پارێزگا جۆربەجۆرەکان بەتایبەت کەربەلا،نەجەف،بەسرە،دیالە و..لەحاڵی ئامادەیی تەواو دان.
05
کوژرانی نزیکەی10هەزارکەس لە خەڵکی سوریا لە خولی دەسەڵاتدارەتی جەولانی
بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاودێری ناسراو بە مافی مرۆڤی سوریا لە کاتی ڕوخانی حکومەتی بەشار ئەسەدەوە و بە دەسەڵات گەیشتنی محەمەد جەولانی سەرۆکی تاقمی تیرۆریستی تەحریروشام نزیکەی10 هەزار کەس لەم وڵاتە کوژراون.