ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 08-08-2025/ پوچەڵکرانەوەی پیلانی زایۆنی بۆ تیرۆری زیارەتکارانی ئەربەعین
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
پوچەڵکرانەوەی پیلانی زایۆنی بۆ تیرۆری زیارەتکارانی ئەربەعین
پارێزگاری کەربەلا ڕایگەیاند پیلانێکی تیرۆریستیی بە گەڵاڵەکردنی داعش و ڕژێمی زایۆنی بۆ لێدانی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی پوچەڵکراوەتەوە . نەسیف جاسم خیتابی گوتی : گروپی ھەواڵگریی شەھێنەکان لە پارێزگەی کەربەلا لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی دادگای لێکۆڵینەوەی کەربەلا ، ھەڵمەتێکی ھەواڵگریی ئێجگار نھێنی و وردی ئەنجامداوە .
2
تێپەڕینی 100 ھەزار زیارەتکاری ئەربەعین لە سنووری خوسرەوی لە ڕۆژی ڕابردوودا
یەزدان خوسرەوی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و گواستنە و گەیاندنی پارێزگەی کرماشان باسی تێپەڕینی زیاتر لە 100 ھەزار زیارەتکاری ئەربەعینی کرد لە سنووری خوسرەوی لە ڕۆژی ڕابردوودا . ناوبراو گوتیشی : لە سەرەتای مانگی سەفەرەوە تا کۆتایی ڕۆژی پێنجشەممە 341 ھەزار و 154 کەس لە سنووری خوسرەوی تێپەڕیون .
3
ڕەزامەندیی کابینەی ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ داگیرکردنی غەززە
کابینەی ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ پێشنیاری بنیامین نتانیاھوو سەرۆکوەزیرانی ئەم ڕژێمە بۆ داگیرکردنی شاری غەززە بەفەرمیی ڕەزامەندیی نیشاندا . کومیتەکانی خوڕاگریی فەلەستین بڕیاری کابینەی ڕژێمی زایۆنی بۆ داگیرکردنی غەززەی بە شکستێکی گەورە بۆ زایۆنیەکان زانی کە ئەم ڕژێمە بە ھیچ کام لە ئامانجەکانی خۆی لە مەیدانی شەڕدا نەگەیشتووە .
4
فراکسیۆنی حزبوڵڵا : ھەنگاوی حکومەتی لوبنان پارێزەری سەروەریی وڵات نیە
ئەندامێکی فراکسیۆنی حزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان گوتی ھەنگاوی حکومەت پارێزەری سەروەریی وڵات نیە . ئەمین شەری گوتی : ئێمە لەگەڵ ئەوەی کە حکومەت دەیکات ، ھەنگاو بەھەنگاو ھەڵسوکەوت دەکەین .
5
نوێنەری نوێی ھەرێمی کوردستان لە ھەڵمەتە ھاوبەشەکانی عێراق دەستنیشانکرا
بە کۆتایی ھاتنی دەورەی کاریی عەبدولخالق تەلعەت ، عەمید عەبدولسەتار زێباری وەک نوێنەری نوێی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەریی ھەڵمەتە ھاوبەشەکانی عێراق دەستنیشانکرا .