ئاب 09, 2025 08:34 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

شەرمەزار کردنی پلانی داگیرکردنی غەززە لە لایەن ئێرانەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پلانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ داگیرکردنی غەززەی بە نیشانەیەکی دیکەی مەبەستی ڕەشی ئەو ڕژیمە بۆ درێژەدان بە جینۆسایدی فەلەستینییەکان زانی و بە توندی ئیدانەی کرد

2-

درێژەی تاوانەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە و زیادبوونی ژمارەی شەهیدان

سەرچاوە نەخۆشخانەکان لە کەرتی غەززە سەرلەبەیانی ئەمڕۆڕایانگەیاند  لانیکەم 41 فەلەستینی دیکە لە پەلاماری هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە شەهید بوون و ژمارەی شەهیدیان گەیشتووەتە 61 هەزار و 330 فەلەستینی

3-

شەرمەزار کردنی پلانی داگیرکردنی غەززە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە  

فەرحان حەق، وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان  وێڕای ئیدانەکردنی بڕیاری ڕژێمی زایۆنی بۆ داگیرکردنی غەززە، وتی: ئەم بڕیارە کارەساتی غەززە قووڵتر دەکاتەوە و ئازاری خەڵکی مەدەنی زیاتر دەکات

4-

مەرجی حیزبوڵڵا بۆ ڕازیبوون بە داماڵینی چەک

محەممەد ڕەعد، سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند کە خۆڕاگری تەنیا لە حاڵەتێکدا ئامادەیە چەک داماڵێت کە حکومەت بتوانێت  داگیرکەرانی زایۆنی دەر بکات و وڵات بپارێزێت

5-

داخستنی گەرووی داردانێل و چۆڵکردنی گوندەکان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە

وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا ڕایگه یاند، به هۆی توند بوونەوەی ئاگرەکان و بێتوانایی تیمه کانی ئاگرکوژێنه وه له کۆنترۆڵکردنی ئه و ئاگرانه ، گەرووی داردانێلش له ده ریای ئێژە  داخراوه و گونده کانی ده وروبه ڕی  چۆڵکراون

6-

هەڵوەشاندنەوەی شەش هاوپەیمانی هەڵبژاردن لە عێراق 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، شەش هاوپەیمانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە هەڵوەشێنرانەوە و لە ئێستادا تەنها 31 هاوپەیمانی لە کێبەرکێیە هەڵبژاردنەکاندا ماونەتەوە

7-

ئۆپەراسیۆنی بە درۆنی یەمەن دژی ٣ ئامانجی ڕژێمی زایۆنی

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانی یەمەن ٣ ئۆپەراسیۆنی سەربازی کوالیتی بەرزی بە ٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دژی ٣ ئامانجی دوژمنی زایۆنی لە فڕۆکەخانەی بن گوریون و ناوچەکانی سەبەع و ئەسقەلان لە ناوچە داگیرکراوەکان ئەنجام داوە