ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 09-08-2025/ جەختی ویلایەتی و نووری مالیکی لەسەر پشتیوانی لە بەرەی خۆڕاگری
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1 -
جەختی ویلایەتی و نووری مالیکی لەسەر پشتیوانی لە بەرەی خۆڕاگری
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، هەردوولا جەختیان لە پشتیوانی لە بەرەی خۆڕاگری کرد
2-
ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی
ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا بڕیاری ڕژێمی زایۆنی بۆ داگیرکردنی غەززە و ئاوارەبوونی فەلەستینییەکانی بە توندترین شێوە ئیدانە کرد
3-
هۆشداریی ڕیاز مەنسوور لە بارەی پلانی نگریسی ڕژێمی زایۆنیستی
ڕیاز مەنسوور، نوێنەری فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بە پەسەندکردنی پلانی داگیرکردنی غەززە لە کابینەی شەڕخوازی نەتانیاهۆ، ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی لە هەوڵی جێبەجێکردنی پلانی نگریسی داگیرکردنی غەززەدایە و نابێت جیهان لەو بارەیەوە بێدەنگ بێت
4-
هۆشداری گوترش سەبارەت بە داگیرکردنی غەززە
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ داگیرکردنی غەززە ی بە هەنگاوێکی مەترسیدار زانی لە پێناو پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە و لە بەرامبەر ئەم بڕیارە زایۆنیستییە هۆشداری دا
5-
ڕاگەیندرانی پشتیوانی خەڵکی لوبنان لە حیزبوڵڵا
هاووڵاتیانی لوبنانی شەوی ڕابردوو ڕژانە سەر شەقامەکان و پشتیوانی خۆیان لە حیزبوڵڵا و دژایەتی خۆیان لە گەڵ داماڵینی چەکی خۆڕاگری ڕاگەیاند.
6-
دەستدرێژی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشووری سووریا.
بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی سوریا، شەوی ڕابردوو هێزی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی ئۆتۆمبیلێکی لە باشووری ئەو وڵاتە کردە ئامانج.
7-
تێکدانی دانوستاندنەکانی کوردانی سوریا و دیمەشق لەلایەن تورکیاوە ئاشکرا بوو
. ئەلمۆنیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە تورکیا ڕێگری لە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی پاریس لە نێوان کوردەکانی سوریا و دیمەشق کردووە و دەستپێشخەریی فەرەنسەی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا تێک داوە