ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 10-08-2025/ ھاوکاریی ئاسمانیی لە غەززە کارەساتی لێکەوتەوە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
ھاوکاریی ئاسمانیی لە غەززە کارەساتی لێکەوتەوە
لە کارەساتێکی نوێدا ، پەکێجی ھاوکاریە ئاسمانیەکان بەسەر کەمپی ئاوارەکانی غەززەدا کەوت و زیانی گیانی و ماڵی لێکەوتەوە .
02
جومانە غەلای : ھیچ نیازێک بۆ دواخستنی ھەڵبژازدن نیە
جومانە غەلای گوتەێبژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی : ھیچ نیەتێک بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن نیە و ئامادەکاریەکان بە شێوەیەکی باش بەڕێوە دەچن و لە یازدەی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ، ھەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت .
03
سۆمۆ : چاوەڕوانین نەوتی ھەرێم ڕادەست بکرێت
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازاڕدۆزیی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ ڕایگەیاند : ھەموو ئامادەکاریەک بۆ دەستپێبوونەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان کراوە و گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانیش بەستراون .
04
ئاگرکەوتنەوەی سامناک لە چاناک قەڵای تورکیا
بە ھۆی ئاگرتێبەربوونی دارستان لە ناوچە جەنگەڵیەکانی چاناک قەڵای تورکیا ، نەخۆشخانە ، زانکۆ و خانەی بەساڵاچوانی چاناک قەڵا چۆڵکران و گەشتە ئاسمانیەکانی فڕگەش ڕاگیران .
05
10 تڕۆمبیلی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی چوونە نێو خاکی سوریا
میدیاکانی سوریا ڕاپۆریان دا ھێزێکی گەشت و گەڕانی ڕژێمی زایۆنی بریتی لە 10 تڕۆمبیل و دەیان لەشکەریی چوونە نێو گوندی عەین زیوان لە باشووری قونەیتەرە .
06
سەردار ئازموون بوو بە باشترین یاریزانی وەرزی لیگی ئیمارات
ئەستێرەی ئێرانیی تۆپی پێی یانەی شەبابولئەھلی ، سەردار ئازموون ، شەوی ڕابردوو توانی ناسناوی بەنرخی باشترین یاریزانی وەرزی لیگی ئەدنوک و خەڵاتی گرنگی تۆپی زێڕین بباتەوە .