ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 10-08-2025/ خۆپێشاندانی بەرفراوانی داکۆکی لە غەززە لە جیھاندا
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
خۆپێشاندانی بەرفراوانی داکۆکی لە غەززە لە جیھاندا
جەماوەری شارەکانی ئەستەموڵ ، بروکس ، شاری تەنجەی مەراکیش ، لەندەن و نیۆیۆرک ڕۆژی ڕابردوو بۆ داکۆکی لە خەڵکی بێتاوانی غەززە ھاتنەسەر شەقام و کۆتاییھاتنی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیان داواکرد .
02
ناڕەزایەتیی بەربڵاو لە تەلەڤیڤ توندی و تیژی لێکەوتەوە
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕاپۆریان دا کە زیاتر لە 60 ھەزار زایۆنیست شەوی ڕابردوو بە سازدانی خۆپێشاندان لە شەقامەکانی تەلەڤیڤ شاڕێی سەرەکیی ئەیالونیان داخست و بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە بڕیاری کابینەی نەتیانیاھۆ بۆ داگیرکردنی غەززە ، ئاگریان کردەوە کە بەدوای ئەوەدا تێکھەڵچوون لەنێوان پۆلیس و ناڕازیان ڕوویدا .
03
دەستدرێژیی فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ئاسمانی لوبنان
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سەرچاوە لوبنانیەکان ھەواڵی دەستدرێژیی فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر لوبنان وپێشێلکردنی سنووری ئاسمانیی پارێزگەی بەعەلبەک - ئەلھەرمەلیانبڵاوکردەوە .
04
محەمەد سەلاح بۆ شەھیدبوونی "پلەی فەلەستینی" بەدواداچوون دەکات
محەمەد سەلاح کاردانەوەی نیشاندا بە پەیامی پرسەی یەکیەتی تۆپی پێی ئەوروپا ( یووفا) لەبارەی شەھیدبوونی سلێمان عوبەید ، یاریزانی تۆپی پێی 41 ساڵەی فەلەستینی ناسراو بە پلەی فەلەستینی و خوازیاری ڕوونکردنەوە لە بارەی وردەکاریەکانی مردنی ئەو بوو .
05
ده بێ پرۆسەی هەڵبژاردنی عیراق دادپەروەرانە بەڕێوە بچێت
عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: دەمانەوێت پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەڕێوە بچێت، هەروەها بە یەک چاو سەیری هەموولایەنە سیاسییەکان دەکەین.
06
بەردەوامیی تێکھەڵچوونەکان لە سوەیدا
سەرچاوە خۆجێیەکانی سوریا باسی پێشێلکرانی ئاگربەس لە سوەیدا و پەلاماری ھێزە بەدەویەکانی بەرداکۆکیی جەولانی دەکەن بۆسەر میحوەرەکانی ڕیمە حازم و ئەلمەزرەعە .