ئاب 10, 2025 13:11 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01

بەرزبوونەوەی ژماری قوربانیانی برسیەتی لە غەززە بۆ 217 کەس

وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ، 5 کەسی دیکە لەبەر برسیەتی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستداوە کە لە نێو ئەواندا دوو منداڵیش دەبینرێن . 

 

02

گاردیەن : گەڵاڵەی داگیرکردنی غەززە ، ڕەچەتەیەک بۆ شەڕێکی بێکۆتاییە

ڕۆژنامەی گاردیەن بە ئاماژە بە گەڵاڵەی حکومەتی بنیامین نتانیاھۆ بۆ داگیرکردنی بەتەواوەتیی کەرتی غەززە ، ئەم پرۆژەی بە ڕەچەتەیەک بۆ شەڕی داییمی و کاولکاری نامرۆڤانە زانی کە دەتوانێت دەسپێکی قۆناغێکی نوێ بێت لە توندبوونی تێکھەڵچوونی سەربازیی و سیاسیی لە ناوچەکەدا . و

03

یەکدەنگیی ستافی وەزاڕەتی تەندروستیی یەمەن لەگەڵ پزیشکانی غەززە

فەرمانبەران و ستافی وەزاڕەتی تەندروستیی یەمەن لە کۆبوونەوەیەکدا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی ، وێڕای دەربڕینی داکۆکیی خۆیان لە پزیشکانی غەززە ، کەڵکوەرگرتنی ڕژێمی زایۆنی لە برسیکردن وەک چەک ، جینۆساید و ئاوارەکردن و کۆچپێکردنی بەردەوام لە کەرتی غەززەیان شەرمەزارکرد . 

 

04

گیرانی 200 لاگری فەلەستین لە ئینگلیس

پۆلیسی لەندەن ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند 200 کەسی لە میانی ناڕەزایەتیی بە بڕیاری ئینگلیس بۆ قەدەغەکردنی چالاکیی تاقمێکی لاگری فەلەستین گرتووە و جەختیکردەوە گرتن و ڕاپێچکردن ھەروا بەردەوامە . 

 

05

توندبوونی ناکۆکیی ھەولێر و بەغدا لەسەر داھاتە نانەوتیەکان

لە کاتێکدا کە وتووێژی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر نەوت بە ھەندێ ئەنجام گەیشتووە ، ناکۆکیی لەسەر داھاتە نانەوتیەکان ھەروا ماوە و تەنانەت ئاڵۆزتریش بووە . 

 

06

تیجارەتی دەریایی تورکیا و ئیسراییل سێ ئەوەندە زیادی کرد

بەپێچەوانەی ڕاگەیاندنی فەرمیی حکومەتی تورکیا لە بارەی ڕاگیرانی پێوەندیی بازرگانیی خۆی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی ، لەسەرەتای ساڵی 2025 وە تا ئێستا ، 406 گەشتی دەریایی نێوان بەندەرەکانی تورکیا و ئیسراییل تۆمارکراوە. ئەم ئامارەش نیشان ئەدات قەبارەی ئاڵووێری دەریایی دوو لایەن بە  بەراورد لەگەڵ ساڵی رابڕدوو نزیک بە سێ ئەوەندە زیادی کردووە .