ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 11-08-2025/ بوومەلەرزەی قورس لە "بالیکئەسیر"ی تورکیا
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١
بوومەلەرزەی قورس لە "بالیکئەسیر"ی تورکیا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی٦.٢ریشتەری لە دەریای ئێژەی تورکیا، بەشگەلێکی بەرفراوانی ناوچە رۆژاواییەکانی ئەو وڵاتەی هەژاند و تائێستا کەسێک گیانی لەدەست داوەو ٢٤کەسیش بریندار بوون. ئەو بوومەلەرزە، دوانزە باڵەخانەو بینای وێران کردووەو لە هەندێ لە ناوچەکانی ئەستەمووڵ، بورسا، یالووا و ئیسکی شەهیر، هەستی پێکراوە.
٢.
چوونەسەری ژماری شەهیدانی پەیامنێر لەئاکامی پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە
بەڕێوەبەری کۆبینای نەخۆشخانەیی شیفا، وتی: لە ئاکامی پەلاماری تاوانکارانەی رژیمی زایۆنی بۆسەر خێوەتی پەیامنێران لە غەززە، حەوت پەیامنێری دیکە شەهید بوون. ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: سوپای رژیمی داگیرکەری زایۆنی بەئامانجی سێرەگرتن و کردنەئامانجی پەیامنێران، لەهەوڵی سڕینەوەی راستییەکانە.
٣.
نوێنەری حیزبوڵڵا: پەسەندکراوەی دەوڵەتی لوبنان، نایاساییە
"حەسەن عیزەدین" نوێنەری فراکسیۆنی وەفاداریی بە خۆڕاگریی لوبنان پێی داگرت؛ ڕەزامەندیی دەربڕینی دەوڵەتی لوبنان لەگەڵ بڕگەی پێشنیارکراوی ئەمریکا سەبارەت بە چەکداماڵینی حیزبوڵڵا بەمانای ڕێککەوتنێکی تازەیە بۆ کۆمەڵە تاوانکاریی و دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر خاکی ئەو وڵاتە کە ئەوەش، بابەتێکی نایاساییە.
٤.
پووچەڵکرانەوەی هەوڵی ترۆریستیی داعش لەسەر ڕێگای زیارەتکارانی ئەربەعین
دەزگەی دادی عێراق ڕایگەیاند: تۆڕێکی ترۆریستیی سەر بە داعش تێکشکێندراوە کە بەنیاز بووە زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حوسێن(ع) لە ڕێی بەکارهێنانی بۆمبی دەسکرد و ژەهراوی کردنی خۆراکیان، بکاتە ئامانج.
٥.
لیستی پارت و هاوپەیمانانی هەڵبژاردنیی عێراق، ناگۆڕدرێ
"نبراس ئەبوو سودە" یاریدەری وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وێڕای ڕەت کردنەوەی ڕاو بۆچوونی جیاواز سەبارەت بە گۆڕانکاریی کران لە لیستی هاوپەیمانانی هەڵبژاردنیی ئەو وڵاتە لەو مۆڵەتەی کە هەتا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان ماوە، پێی داگرت، لیستی پارت و هاوپەیمانانی هەڵبژاردنیی عێراق، گۆڕانیان تێدا ناکرێ.