ئاب 11, 2025 10:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

٦٧٥رۆژ شەڕ لە غەززە، گەمارۆی قورس و تاوانکاریی بەردەوام

شەڕی هەمەلایەنەو جینۆساید لە کەرتی غەززە چووە نێو ٦٧٥ـەمین ڕۆژی بەردەوامی خۆیەوەو لە درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیدا، ژماری شەهیدان لەو ناوچەیە گەیشتە٦١هەزار و ٤٣٠ کەس.

2

ئیدانەکرانی کوژرانی پەیامنێران لە کەرتی غەززە

"ستێفان دوجاریک" وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، کوژرانی پەیامنێران لە غەززە لەلایەن رژیمی زایۆنی ئیدانەکردو خوازیاری لێکۆڵینەوە لەوبارەوە بوو.

3

پەلاماری سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر باشوری سوریا

تەلەفزیۆنی سوریا ڕایگەیاند، سوپای رژیمی زایۆنی هێرشی کردۆتەسەر ناوچەیەک لە گردووپەڕی باکوری قونەیتەرە لە باشوری ئەو وڵاتە. زیاتر لە١٠٠چەکدار و نزیک بە ٢٠ ترۆمبیلی سەربازیی سوپای رژیمی زایۆنی بەشداری ئەو پەلامارە بوون.

4

ژماری زیارەتکارانی ئێرانی لە عێراق گەیشتە٣ملوێن کەس

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، ژماری ئەو زیارەتکارە ئێرانیانەی بۆ بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهادەتی ئیمام حوسێن(ع) سەردانی شارە پیرۆزەکانی عێراقیان کردووە، گەیشتووەتە سێ ملوێن کەس.

5

هەستانی لافاوێکی سامناک لە "ویسکانسین"ی ئەمریکا

پاش بارانی بەلێزمەو هەڵکردنی فەرتەنەو باهۆز لە "ویسکانیسین"ی ئەمریکا، لافاوێکی سامناک ئەو ناوچەی داگرت و زیانی بە بەشی هەرەزۆری جاددەکان، پارک و بیناو خانووبەرەکان گەیاند.