ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 11-08-2025/ سەفەری سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بۆ عێراق
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
سەفەری سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بۆ عێراق
"عەلی لاریجانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەمڕۆ لە گەشتێکی سێ ڕۆژەدا بەرەو عێراق و لوبنان کەوتەڕێ و لە دەسپێکی گەیشتنی بە بەغدا، لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وتووێژی کرد. واژۆی ڕێککەوتننامەی ئاسایشیی دووقۆڵیی ئێران-عێراق، گرینگترین ئامانجی ئەو سەفەرەیە.
2
نوێنهری عێراق: پیلانهکهی رژیمی زایۆنی، پێشێلکردنی یاسا نێودهوڵهتییهکانه
"عهباس کازم عوبێد" نوێنهری عێراق به نوێنهرایهتی گروپی عهرهبی لهئهنجومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی، پیلانی رژیمی داگیرکاری زایۆنی بۆ چهسپاندنی داگیرکاریی کهرتی غهززه سهرکۆنه کرد و ئهم ههنگاوهی به پێشێلکردنی یاسا نێودهوڵهتییهکان وهسفکرد.
3
لاپید: نەتانیاهو، ناتوانێ بەسەر حەماسدا سەرکەوێ
"یائیر لاپید"ی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی رژیمی زایۆنی وتی: نەتانیاهو بارمتەی دەست ژمارێک کەسایەتیی توندڕەوەو لە شەڕی غەززە ناتوانێ بەسەر بزووتنەوەی حەماسدا، سەرکەوێ.
4
لوبنانیەکان نەیاری چەکداماڵینی حیزبوڵڵان
ئەنجامی ڕاپرسییەک پێشانی دا، زۆربەی خەڵکی لوبنان نەیاری چەکداماڵینی حیزبوڵڵان و پێیان وایە، سوپای ئەو وڵاتە بەتەنیا توانای ڕووبەڕووبوونەوەو ڕاوەستان لەهەمبەر دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر خاکی لوبنانی نیە.
5
دیمەشق هێزی زیاتر رەوانەی سنورەکانی هەسەدە دەکات
حکومەتی سوریا به سەرکردایه تی جۆلانی، هێزی سەربازیی زیاتری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی حەلەب و ڕەققەی سوریا کرد کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە دایه و بەرپرسێکی ئەو وڵاتەش دەڵێت، "بژاردەی سەربازیی، تاکە ڕێگە دەبێت بۆ ئازادکردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا".