ئاب 12, 2025 13:19 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

 

01

هەسەدە: وەڵامی هێرش دەدەینەوە

هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت، هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق، ڕۆژانی ڕابردوو هەوڵیانداوە هێزەکانیان بوروژێنن، ئەگەر ئەوەش بەردەوام بێت، وەڵامی سەرچاوەی هەڕەشەکان دەدەنەوە.

 

02

ئەوروپا ناتوانێ سنەپ بەک کارا بکات

مەجید تەخت ڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە وتووێژ لەگەڵ ھەواڵدەریی کیۆدۆی ژاپۆن گوتی : سێ وڵاتی ئەوروپایی ناتوانن سنەپ بەک کارا بکەن چونکە بەڵێنەکانی خۆیان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێشێلکردووە .گوتیشی : بە ھیچ لەونێک پیتاندنی سفر قەبوڵ ناکەین . 

 

 

03

 

عێراق تووشی بێ کارەبایی بوو 

بەدوای گەرمای بێوێنە و فشاری قورس لەسەر تۆڕی کارەبا ، عێراق شەوی ڕابردوو تووشی خامۆشیی بەرفراوان بوو . وەزاڕەتی کارەبا ڕایگەیاند زیاتر لە 6 ھەزار میگاوات لە توانای تۆڕی کارەبا کتوپڕ لە مەدار ھاتەدەر و گەڕانەوەی بەرەبەرەی کارەبا دەستپێبووە .

 

04

ئاگرکەوتنەوەی دارستان لە چاناک کاڵەی تورکیا

ئاگرکەوتنەوەی دارستان لە پارێزگەی چاناک کالەی تورکیا سەرلەنوێ دەسپێبووەوە. ئەم ئاگرکەوتنەوە نێوەڕۆی دوشەممە لە شاری کەپزی پارێزگەی چاناک کالە دەستپێبوو . ھێزەکانی ئاگرکوژاندنەوە لە ئاسمان و زەویەوە خەریکی دامرکاندنی ئاگرن کە بە ھۆی ھەڵکردنی با ھەروا خەریکە پەرەدەستێنێ .

 

 

03

بەرزبوونەوەی گرانیی لە ئەمریکا دوای نرخنامەکان

تێچووی ژیان لە ئەمریکا بە ھۆی خولی نوێی سیاسەتە نرخنامەییەکانی دۆناڵد تڕەمپ خەریکە زیاد دەکات و ئەم بابەتە ئاڵنگاریەکی سیاسیی بۆ ئەو و یاسادانەرانی کۆماریخواز لە واشنگتۆنە کە لە ھەڵبژاردنەکانی 2024 لەسەر دابەزینی نرخی کاڵا بنەڕەتیەکانی وەک خواردەمەنی جەختیان دەکردەوە .