ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 12-08-2025/ نیشانشکێنەکانی قەسام لەشکەریانی زایۆنیست دەپێکن
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
نیشانشکێنەکانی قەسام لەشکەریانی زایۆنیست دەپێکن
گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماس ، شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند : خەباتکارەکانی توانیان دوو لەشکەریی زایۆنیست بە چەکی نیشانشکێنی ئەلغول-ی گوردانەکانی قەسام لە ناوچەی ئەلتیفاح لە ڕۆژھەڵاتی شاری غەززە بپێکن .
02
لاپید : نتانیاھۆ و حکومەتەکەی شێتن
یائیر لاپید سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی زایۆنی بە ھەڵکوتانەسەر کابینەی بنیامین نتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئیسراییل، ئەم کابینەی بە حکومەتێکی شێت و پێت ناوبرد .
03
لاریجانی : پیلانگێڕی و گێرەشێوێنیی سیاسی لە ناوچەکەدا زۆرە
عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە میانی سەردانەکەی بۆ عێراق گوتی : ئێران لەگەڵ لوبنان و حیزبوڵڵا ھاوبیرە ، بەڵام فەرمان بە کەس نادات . حیزبوڵڵا و لایەنەکانی خۆڕاگریی لە باری فیکری سیاسیەوە تەواو پێگەیشتوون و پێویستیان بە قەیووم نیە .
04
بانگەشەی تڕەمپ : حەماس ناتوانێ لە غەززەدا بمێنێتەوە
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دوشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سایتی ئەکسیوس لە پشتڕاستکردنەوەی ڕاستەوخۆی پلانەکانی ئیسراییل بۆ پەلامار و داگیرکردنی شاری غەززە خۆیبوارد ، بەڵام بە دەڕبڕینی ئەم ئیدعایە کە حەماس ناتوانێ لە غەززە وەمێنێ ، گوتی بەبڕوای ئەو ، حەماس دیلەکان ئازاد ناکات مەگەر ئەوەی کە ڕەوشەکە بگۆڕێت .
05
سەتی 60ی لوبنانیەکان نەیاری چەککردنی خۆڕاگرین
بە پێی ڕاپرسیەک لە لوبنان ، زۆرینەی جەماوەری ئەم وڵاتە واتە نزیک بە سەتی شەست لەوان نیوەی سوننەکان ، نزیکەی یەک لە سێی مەسیحیەکان و زیاتر لە یەک لە سێی دەرووزیەکان لە گەڵ ھەرچەشنە دەستدرێژی بۆسەر چەکی خۆڕاگریی بێ بوونی ستراتژیای بەرگریی ، نەیارەتیان نیشانداوە .