ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 12-08-2025/ حیزبوڵڵا: خۆڕاگری نابێ چەک بکرێت
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
حیزبوڵڵا : خۆڕاگریی نابێ چەک بکرێت
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختیکردەوە حکومەتی ئێستای لوبنان دەستی داوەتە خەیانەت دەرھەق بە نیشتمان و فرۆشتوویەتی و چیکێکی بێ پاڵپشتیی بە دەرەوە داوە ، ئەوان ناتوانن بە نیازی خۆیان بگەن .
02
کاردانەوەی عەراقچی بە تیرۆری ھەواڵنیرانی فەلەستینیی
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە تیرۆری ھەواڵنێرانی فەلەستینی بەدەستی ڕژێمی زایۆنی گوتی : ئەم کارە نیشانەی ترس و تۆقانی ڕژێمی تەریککەوتوو و بێزراوە . کاتێ کە تێکڕای ئەم کارەساتانە کۆتاییان بێت ، خەڵکی جیھان بیریان دێنێتەوە کە چۆن لەگەڵ حکومەتە ڕۆژاواییەکان بوون . بێدەنگەی پڕشوورەیی ئەوان دەنگی داوەتەوە .
03
داڕمانی ئابوریی ڕژێمی زایۆنی
لە گۆڕانکاریەکی نوێدا کە نیشانەی قوڵایی کارەساتی ئابووریی ڕژێمی زایۆنی دوای شەڕاشۆییەکانی ئەم دواییانەیە ، سندوقی سامانی نیشتمانیی نەرویژ ڕایگەیاند وەبەرھێنانی خۆی لە 11 کۆمپانیای گەورەی ئیسراییل بردۆتە دەرەوە .
04
ڕاپۆری ئێران لە سەردانی شاندی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی
کازم غەریب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بە سەردانی شاندی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ ئێران و ڕاوێژکاریەکانی ئەمڕۆی ئەم شاندە لە تاران گوتی : بڕیاردرا بە لەبەرچاوگرتنی باسوخواسەکان لە کۆبوونەوەکەدا ، ڕاوێژکاریەکان بەردەوام بن .
05
لاپەڕەیەکی نوێ لە تاوانکاریی تەکفیریەکان لە سوەیدا
ڤیدیۆیەکی دڵھەژێن کە ئەم دواییانە لە تۆڕە جڤاکیەکانی سوریا بڵاوبۆتەوە ، تاوانکاریی دڕندانەی ھێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی ئەحمەد جەولانی لە دژی ستافی نەخۆشخانەی نیشتمانیی سوەیدای ئاشکرا کرد و ڕق و تووڕەییەکی زۆری لە نێو خەڵکی سوریا لێکەوتەوە .
06
داوای بایکۆتکردنی کاڵای ئەمریکی لە ھیندستان
ھاوکات لەگەڵ ئەوەی کە حکومەتی ھیندستان مەزندەی ئەوەی دەکات کە زیاتر لە نیوەی کاڵا ھەناردەکراوەکانی ئەم وڵاتە بۆ ئەمریکا بەر نرخنامەکانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا بکەون ، ھەندێ قسەوباس لەم وڵاتە بۆ بایکۆتکردنی کاڵا ئەمریکیەکان دێتەبەرگوێ .