ئاب 13, 2025 08:40 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

 

1-

لاریجانی: خۆڕاگریی هەوڵیەتی بەرژەوەندیی خەڵکانی ناوچە دابین بکا

"عەلی لاریجانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند کە بەرەی خۆڕاگریی بەشێکە لە خەڵکی ناوچەکە، بۆیە هەوڵیەتی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچە دابین بکا.

 

2-

زەبری خۆڕاگریی فەلەستین لە رژیمی زایۆنی

فەرماندەی "سەرایا ئەلقودس" ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکدا، زیاتر لە٥٢ ترۆمبیلی سەربازی و تانکی رژیمی زایۆنی لە "شوجاعیە"، "ئەتوفاح" و "ئەززەیتون" لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە کراوەتە ئامانج و تێکشکێندراون.

3-

درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە

لە ئاکامی پەلاماری ئاسمانیی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر شوێنی گردبوونەوەی خەڵکی سیڤیلی فەلەستین لە گەڕەکی شێخ ڕیزوان لە باکوری غەززە پتر لە ٥٢ فەلەستینی دیکە شەهید یان بریندار بوون.

 

4-

کرانەئامانجی٤ شوێنی گرینگی رژیمی زایۆنی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی یەمەنەوە

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند ؛ هێزی درۆنیی وڵاتەکەی لەچەند هەڵمەتی سەربازییدا بە کەڵک وەرگرتن لە شەش درۆن، چوار ئامانجی سەرەکیی دوژمنی زایۆنی لە هەیفا، نەقەب، ئوم ڕەشراش و بیئرەسەبع پێکاوە.

 

5-

قۆڵبەست کرانی شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی

"شاسوار عەبدولواحید" سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کوردستانی عێراق، شەوی ڕابردوو بە فەرمانی دادوەرێک لە گوندی ئەڵمانی سەر بە شاری سلێمانی قۆڵبەست کرا.

 

6-

رەخنەی مەهەپە لە یاسای سزادانی تورکیا

لە هەوڵێکی پێچەوانەی سیاسەتی هەمیشەیی نەتەوەخوازان، "فەتی یێڵدیز"ی یاریدەری سەرۆکی مەهەپە، لە کۆمیسیۆنی یەکدەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی وێڕای ڕەخنەگرتن لە هەڵاواردن لە جێبەجێکرانی یاساو بڕیارەکانی تورکیادا، خوازیاری نوسرانەوەی تازەی ئەو یاساو ڕێسایانە بوو.