ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 13-08-2025/ عێراقچی: سزا سەپێندراوەکان وەک جەنایەت دژی مرۆڤایەتی بناسرێن
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
١
عێراقچی: سزا سەپێندراوەکان وەک جەنایەت دژی مرۆڤایەتی بناسرێن
"عەباس عێراقچی" وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە سزاو بایکۆتە سەپێندراوەکانی ئەمریکاو وڵاتانی رۆژاوایی دژی خەڵکی ئێران، پێی داگرت: کاتی ئەوە گەیشتووە ئەو بایکۆت و گەمارۆ نامرۆیانە وەک جەنایەت دژی مرۆڤایەتی بناسرێن.
2-
برسێتی٥٠٠کۆرپەلە لە کەرتی غەززە
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی غەززە بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە ١٧٥٠فەلەستینی لەکاتی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان، شەهیدبوون، ڕایگەیاند؛ ٥٠٠ کۆرپەلە لە غەززە بەرەوڕووی مەترسیی برسێتی و بەدخۆراکین.
3-
وشداریی تەندروستیی جیهانی لەحاند شپرزەبوونی دۆخی مرۆیی لە غەززە
"پیەر کۆرن" نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین، وێڕای وشداریدان لەمەڕ شپرزەبوونی بارودۆخی مرۆیی لە غەززە، وتی: لەسەتا ٥٢ی دەرمانە زەرورەکان لە غەززە، ئیدی دەس ناکەون.
4-
پەلاماری درۆنیی رژیمی زایۆنی بۆسەر لوبنان
رژیمی زایۆنی جارێکی دیکە بە پێشێلکردنی ئاگربڕ و بە بەکارهێنانی درۆن، پەلاماری ترۆمبیلێکی دا لە بەندەری "ناقورە" لە فەلەستینی داگیرکراو.
5-
دەسدرێژکاریی دووبارەی رژیمی زایۆنی بۆسەر خاکی سوریا
هێزە گەشت لێدەرەکانی رژیمی زایۆنی لە بێ دەنگەلێکردنی حکومەتی کاتیی جۆلانی ئەمڕۆ چوونەنێو شارۆچکەی "ترنجە"، "کودنە"، "حەزر" و گوندی "تەل ئەحمەر" لە گردووپەڕی قونەیتەرە.
6-
تێکهەڵچوونی قورسی نێوان هێزەکانی جۆلانی و هەسەدە
لەحاڵێکدا کە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی جۆلانی و هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، تاوی سەندووە، دیمەشق بەڕاگەیاندنی کوژرانی چەکدارێکی سەر بە هێزەکانی جۆلانی، هەسەدەی تۆمەتبار کرد و هەسەدەش تۆمەت پاڵدانەکانی جۆلانی بە پڕووپووچ و بێ بایخ زانی.