ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 13-08-2025/ لاریجانی: ئێران هەردەم لایەنگری خەڵکی لوبنانە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
لاریجانی: ئێران هەردەم لایەنگری خەڵکی لوبنانە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کە بە پێشوازیی بەرفراوانی خەڵکی لوبنان، گەیشتە ئەو وڵاتە، وێڕای ئاماژە بە پەیوەندیی کولتوریی خەڵکی ئێران و لوبنان، پێی داگرت؛ گەلی ئێران لەهەموو بارودۆخێکدا لەتەنیشت خەڵکی خۆشەویستی لوبناندا دەبێ.
2-
بەیاننامەی٢٧وڵاتی ئەوروپی سەبارەت بە قەیرانی غەززە
٢٧وڵاتی ئوروپایی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە، خوازیاری دەرکرانی مۆڵەتی هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ئەو کەرتە بوون.
3-
گیرانی١١ئەندامی داعش لەهەڵمەتی دژەتیرۆری عێراق
ڕێکخراوی دژەتیرۆری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ١١ ئەندامی گرووپی ترۆریستیی داعش لە چەند ئۆپەراسیۆنی جیاجیادا لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سلێمانی و سەلاحەدین، قۆڵبەست کران و چەندین حەشارگەو تونێلی ئەوان تێکشکێندرا.
4-
رەخنەی پارتە ئیسلامییەکان لە دووپارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی عێراق
"عەلی باپیر" سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی و "سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین" ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان وێڕای ڕەخنەگرتن لە دواخرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕایانگەیاند، پارتی و یەکێتی فەرمانبەرانیان کردۆتەقوربانیی شەڕی سیاسیی خۆیان لەگەڵ بەغدا.
5-
رەت کرانەوەی لێهاتوویی بەربژێری پارتی لە کەرکووک
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ٦٥ بەربژێر لەوان بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە کەرکووک، لەبەر پێشێلی ماددەی ٧ی یاسای هەڵبژاردنەکان، لە ڕکابەرییە پەرلەمانییەکان وەلانران.
6-
جموجۆڵی ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا
بەپێی ڕاپۆری میدیاکان، فڕۆکەی بارهەڵگر و کاروانێک پێکهاتوو لە؛ بارهەڵگری چەکەمەنی و کەرەستەی لۆجستیکی گەیشتنە پێگەی ئەمریکیی "خەراب ئەلجیر" لە پارێزگای حەسەکە.