ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 14-08-2025/ خەباتکارانی قەسام دوو تانکی مێرکاوای ئیسراییلیان پێکا
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
خەباتکارانی قەسام دوو تانکی مێرکاوای ئیسراییلیان پێکا
گوردانەکانی شەھید عێزدەین قەسام ڕایگەیاند ئەم گروپە توانیان لە ناوەندی شاری خان یوونس بە بۆمبی کەنار ڕێگا و دوو ڕۆکێتی یاسین 105 دوو تانکی مێرکاوای زایۆنیەکان ببپێکن .
02
لاریجانی : حیزبوڵڵا زیندوو و پاوەجێیە
عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لێداونێکدا لەسەر مەزاری شەھید سەید حەسەن نەسروڵڵا لە بەیرووت گوتی : حیزبوڵڵا زیندوویە و ئێمە ئەوە ڕادەگەیەنین کە ھەمیشە لە تەنیشت ئێوە وپشتوانی ئێوەین .
03
سروە عەبدولواحید : شاسوار عەبدولواحید ڕفێنراوە
سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان و مەسروور بارزانی ، شاسوار عەبدولواحیدیان لە ماڵەکەی خۆی ڕفاندووە و بانگەشەی گیرانی لەبەر سکاڵا ڕاست نیە .
04
لێکدانی ھێزەکانی ھەسەدە و جەولانی لە دەیرزوور
کەناڵی تەلەفزیۆنیی سوریا سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا ھەواڵی تێکھەڵچوونی نێوان ھێزەکانی ئەرتەش و ھێزەکانی ھەسەدەی لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند .
05
پەیامی ڕاشکاوانەی یوفا بە ڕژێمی زایۆنی
شەوی ڕابردوو بەر لە دەسپێکی یاریی سوپەرجامی ئەوروپا نێوان تاتنھام و پاری سەن ژێرمەن ، لافیتەیەک بە پەیامی کوشتاری منداڵان و کەسانی مەدەنی ڕابگرن ، لە نێوەڕاستی زەوی یاریەکە نیشاندرا . دواتر لاپەڕەی فەرمیی یوفا وێنەیەکی لەم لافیتەیە بڵاوکردەوە و نووسی : پەیامەکە ئاشکرایە ، یەک لافیتە ، یەک بانگەواز .
06
کۆشکی سپی : 850 ھێزی فێدڕاڵ لە واشنگتۆن دامەزران
وتەبێژی کۆشکی سپی بەدوای فەرمانی دۆناڵد تڕەمپ بۆ ناردنی گاردی نیشتمانیی بۆ واشنگتۆن دی سی بەمەبەستی دامەزراندنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تاوانکاری ڕایگەیاند : 850 کەس لە ھێزەکانی فێدڕاڵ ھاتوونەتە نێو پێتەختی ئەمریکا و تا ئێستا 23 کەسیان گرتووە .