ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 14-08-2025/ ئەربەعینی ئەمساڵیش شکۆمەندانە بەڕێوەچوو
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
ئەربەعینی ئەمساڵیش شکۆمەندانە بەڕێوەچوو
ڕێوەڕەسمی چلەی حوسێنی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20ی سەفەر بە ئامادەبوونی ھەزاران لاگر و شەیدای ئیمام حوسێن لە ھەموو شوێنەکانی جیھانەوە ، زۆر شکۆمەندانە لە کەربەلا بەڕێوەچوو .
02
شەھیدبوونی 100 فەلەستینی لە غەززە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا
100 فەلەستینی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەھۆی پەلامارەکانی ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە شەھید بوون . بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، 61 کەس لەم شەھیدانە لە ڕیزەکانی وەرگرتنی نان و خۆراک و یارمەتی مرۆیی کەوتوونەبەر گوللەی لەشکەریانی ئەرتەشی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی و شەھید بوون .
03
عەراقچی خوازیاری ئیدانەکرانی جیھانیی نەتانیاھۆ بوو
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە وتەکانی ئەم دواییانەی نەتانیاھۆ کە ئاماژەی کردووە بە نیازی وەیشوومی ئەم ڕژێمە بۆ دامەزراندنی ئیسراییلی گەورە ، پرسی : ئێستا کە نەتانیاھۆ خۆی دانی پێداھێناوە ، دیسان دوژمنی کردنی یەھوودیە ؟ تا بەرلەوە ھەر کەس ئاماژەی دەکردە نیازی فراوانخوازانەی زایۆنیەکان بە دژایەتیکردنی جوولەکە تاوانبار دەکرا .
04
بەرزبوونەوەی مەترسیی مرۆڤ ڕفاندن لە سوریا
مرۆڤ ڕفاندن لە سوریا لە دەورەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە بەجۆرێک کە لە 10ڕۆژی مانگی ژوئییەدا ، ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤی سوریا ، 17 حاڵەتی مرۆڤ ڕفاندن لەوان سێ ئافرەتی تۆمارکردووە . ئەمانە جیا لە داواکاریەکان بۆ گەڕان بەدوای کەسانی بێسەروشوێنە کە لە ماڵ چوونەدەر و ئیتر نەگەڕاونەوە .
05
پێشنیاری ئەمریکا و ڕوسیا بۆ داگیرکردنی ئۆکراین بەشێوازی لێواری ڕۆژاوا
تایمز ئیدعای کرد ڕوسیا و ئەمریکا لە وتووێژەکانی خۆیاندا ، داگیرکردنی لێواری ڕۆژاوا لەلایەن ڕژێمی زایۆنی وەکوو نموونەیەک بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕ لە ئۆکراین تاووتوێ کردووە .