ئاب 14, 2025 13:19 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

01

235 شەھید بەھۆی بەدخۆراکیی لە غەززە

نوسینگەی میدیایی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند ژماری شەھیدانی قاتوقڕی و بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە گەیشتە 235 کەس لەوان 106 منداڵ.

 

02

چاوپێکەوتنی سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا لەگەڵ عەلی لاریجانی

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا ، شێخ نەعیم قاسم ، میوانداری عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندی ھاوڕێی بوو . لەم دیدارەدا ، باڵیۆزی ئێران لە لوبنانیش ئامادەبوو . 

 

03

چاودێری مافی مرۆڤ : ئیسراییل لە ئێڤین تاوانی جەنگیی ئەنجام دا

چاودێری مافی مرۆڤ پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر بەندیخانەی ئێڤینی تاران ، لە شەڕی 12 ڕۆژە لە دژی ئێرانی بە تاوانکاریی جەنگیی ئاشکرا ناوبرد . 

 

04

بەغدا : ڕێککەوتنی ئاسایشیی لەگەڵ ئێران لەسەر سنوورەکانە

قاسم محەمەد جەلال ئەلئەعرەجی حسێنی ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەرلەبەیانیی پێنجشەممە گوتی یادداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران ، تایبەت بە ئاسایشی سەر سنوورەکان و ھاریکاریی ئاسایشیە .

 

05

تێگیرانی موشەکی فەلەستینی 2 لە فڕگەی بن گۆریۆن

ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ھەڵمەتێکی سەربازیی تایبەتیان لە دژی فڕگەی ئەللەد لە ناوچەی یافای داگیرکراو بە موشەکی بالستیکی واوەدەنگی جۆری فەلەستینی دوو ئەنجام دا کە سەرکەوتوانە ئامانجی پێکا و بووە ھۆی ڕاکردنی بە ملیۆنان کەس لە زایۆنیە داگیرکەرەکان بۆ حەشارگەکان و پەککەوتنی کاری فڕۆکەخانەکە .

 

06

لە سەروبەندی دانوستان لەگەڵ پوتین ، تڕەمپ ھەڕەشەی لە ڕوسیا کرد

لە کاتێکدا کە بڕیارە سبەینێ سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و ڕوسیا دوای چەندین ساڵ بە دوو قۆڵی کۆببنەوە و لە بارەی شەڕی ئۆکراینەوە قسە بکەن ، تڕەمپ ھەڕشەی لە ڕوسیا کرد بێتوو مل نەداتە شەرتومەرجەکانی ئەمریکا لە بارەی شەڕی ئۆکراین ، ڕووبەڕووی دەرەنجامی زۆر قورس دەبێتەوە .