ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 15-08-2025/ ئاساییکردنەوەی پێوەندی لەگەڵ سووریا دەگەڕێتەوە بۆ هەڵسوکەوتی دیمەشق
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
لاریجانی : ئاساییکردنەوەی پێوەندی لەگەڵ سوریا دەگەڕێتەوە بۆ ھەڵسوکەوتی دیمشق
عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە ڕەخنەگرتن لە دەسوەردانی ڕژێمی زایۆنی لە کاروباری سوریا گوتی : ئیمکانی ئاساییکردنەوەی پێوەندیی لەگەڵ دیمشق ھەیە و ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ ھەڵسوکەوتی سوریا .
2-
ئێدانەکرانی کوشتنی پەیامنێران لە غەززە
سەید عەبدولمەلیک بەدەردین حوسی ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئاماژە بە تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە گوتی : ڕژێمی زایۆنی ھەواڵنێران دەکاتە ئامانج تا جیھان تاوانکاریەکانی ئەم ڕژێمە لە غەززە نەبینێ .
3-
تاوسەندنی قەیرانی مرۆیی لە غەززە
ئیسماعیل سەوابیتە بەرپرسی نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە ، وێڕای وشداریدان لە بارەی تاوسەندنی قەیرانی مرۆیی لە باشووری غەززە ڕایگەیاند ، نزیکەی 890 ھەزار کەس لە خان یونس و ڕەفەح ڕووبەڕووی برسیەتی و نەخۆشیی جۆربەجۆرن .
4-
زەبری نوێی قەسام لە ڕژێمی زایۆنی
گوردانەکانی قەسام لە بەیاننامەیەک دا ھەواڵی ئەنجامدانی ھەڵمەتێکی تێکەڵاو و ئاڵۆزی لە دژی یەکینەیەکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی ئەلبەرعەسی لە باشووری گەڕەکی زەیتوونی شاری غەززە و زەبروەشاندن لە ئەرتەشی تیرۆری ڕاگەیاند .
5-
دەستدرێژیی دووبارەی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر لوبنان
فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆجارێکی دیکە چەندین ناوچەی لە ئەلجبوور و ئەلقەترانی لە باشووری لوبنان و ھەروەھا شارۆکەی زەلایا لە بوقاع دایەبەر پەلامار کە لەم پەلامارانە دا دوو لوبنانی شەھید بوون .
6-
بەرزبوونەوەی ئاماری کوژراوانی ئیدلیب
ڕامی عەبدوڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند لە تەقینەوەکانی پارێزگەی ئیدلب دا ، شەش کەس لەوان دوو کەسی مەدەنی کوژران و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون .
7-
پێویستیی گۆڕانی سیاسەتی تورکیا لە ھەمبەر کوردی سوریا
تونجەر باقرخان سەرۆکی دەم پارتی بە ئاماژە بە ھەوڵی کوردانی سوریا بۆ ڕێگرتن لە تاوسەندنی قەیران لەم وڵاتەدا گوتی : پێویستە تورکیا شێوازی ھەڵسوکەوتی خۆی لە ھەمبەر کوردی سوریا بگۆرێت .