ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 15-08-2025/ ئەورووپیەکان لێوەشاوەیی دەکارهێنانی سناپ بەکیان نیە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
ئەوروپیەکان لێوەشاوەیی دەکارھێنانی سناپ بەکیان نیە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیدا مافی پیتاندنی ئێران بە فەرمی ناسراووە گوتی : ئەوروپیەکان لێوەشاوەیی لێدوان و دەکارھێنانی ھیچ بەشێکی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەوان سناپ بەکیان نیە .
2-
دژایەتیکردنی ڕوسیا لەگەڵ وەکارخرانی میکانیزمی سناپ بەک
نوێنەری ھەمیشەیی ڕوسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەک دا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دژایەتی خۆی لەگەڵ ھەوڵی ئاڵمان و فەڕەنسە و ئینگلیس بۆ کاراکردنی میکانیزمی سناپ بەک لە دژی ئێران ڕاگەیاند و ئەوەی بە شتێکی بێ شەرعیەت ، بێ کارتێکەریی و بێ بنەمای مافەوانی و زیانبەخش زانی .
3-
بەرزبوونەوەی ژماری شەھیدانی غەززە
وەزاڕەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 54 فەلەستینیی دیکە شەھید و 831 کەسیش بریندار بوون .
4-
خۆپێشاندانی دژی نەتانیاھۆ لە ناوچە داگیرکراوەکان
لە خۆپێشاندانی بەرفراوانی دژی نەتانیاھۆ و کابینەی شەڕخوازی ئەو لە تەلەڤیڤ ، تێکھەڵچوونی قورس لەنێوان خۆپێشاندەران و پۆلیسی زایۆنی ڕوویدا و چەندین خۆپێشاندەریش گیران .
5-
ئیدانەکرانی شارۆکەسازیی ڕژێمی زایۆنی
ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامیی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، ڕەزامەندیی ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ ڕۆنانی سێ ھەزار و 400 یەکەی نێشتەجێبوونی نوێ لە لێواری ڕۆژاوا لەوان لە شاری داگیرکراوی قودسی بە توندی شەرمەزار کرد .
6-
پەلاماری ھێزەکانی سەر بە جەولانی بۆسەر خەڵکی لازقیە
ئەرتەشی حکومەتی کاتیی جەولانی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لاگرانی بەشار ئەسەد لە دەوربەری لازقیە دەژین ، ھێرشی کردەسەر ئەم ناوچەیە و دەیان کەسی کوشت یان بریندار کرد .
7-
تێکھەڵچوونی پۆلیس لەگەڵ ناڕازیان لە سربستان
لە تێکھەڵچوونی نێوان لاگران و بەرھەڵستکارانی پارتی دەسەڵاتداری سربستان لە بێلگراد و شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتە ، دەیان کەس بریندار بوون و پۆلیسی ئەم وڵاتەش دەیان ناڕازیی دەسگیر کرد .