ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 15-08-2025/ خۆڕاگری بە بەردەوامیی دەستدرێژیی زایۆنییەکان چەک دانانێت
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
نەعیم قاسم : خۆڕاگری بە بەردەوامیی دەستدرێژیی زایۆنیەکان چەک دانانێت
شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختیکردەوە تا کاتێک کە دەستدرێژیی زایۆنیستی بەردەوام بێت ، خۆڕاگریی ھەرگیز چەکی خۆی ڕادەست ناکات .
2-
ئیدانەکرانی گەڵاڵەی شارۆکەسازیی ڕژێمی زایۆنی لە دەوربەری قودس
نەتەوەیەکگرتووەکان ، ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامیی و وڵاتانی وەک ئێران ، عەرەبستان ، عێراق ، تونس ، تورکیا و عومان و ھیتر گەڵاڵەی شارۆکەسازیی ڕژێمی زایۆنی لە دەوربەری قودسیان بە توندی شەرمەزار کرد .
3-
وشداریی جیھانی ئیسلام لە بارەی پیلانی نوێی نتانیاھۆ
مەحموود مەرداوی لە سەرکردەکانی حەماس ڕاگەیاند ، پیلانی ئیسراییلی گەورەی نتانیاھۆ ھەڕەشەیەکی ئاشکرایە لەلایەن ڕژێمی زایۆنی بۆ گەلانی عەرەب و موسوڵمان .
4-
سەتی10ی پێداویستیی خەڵکی غەززە دابین دەکرێت
ئەمجەد ئەشوا بەڕێوەبەری ڕێکخراوە جەماوەریەکانی فەلەستین گوتی : ئەو ھاوکاریانەی دەگاتە غەززە ئێجگار کەمە و سەتی 10 تا 12ی پێداویستیی خەڵک دابین دەکات .
5-
بەردەوامیی پەلامارە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە
لە پەلامارە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە ، ئەمڕۆ ژمارێکی دیکە لە فەلەستینیەکان شەھید و بریندار بوون .
6-
نەتەوەیەکگرتووەکان : کوشتاری عەلەویەکانی سوریا تاوانی جەنگیە
لیژنەی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە بەڵگەمەندکردنی حاڵەتی وەک کوشتن ، ئازار و ئەشکەنجە ، تاڵانی بەرفراوان و ئاگردانی ماڵی عەلەویەکانی سوریا لەلایەن حکومەتی کاتیی جەولانی ، ئەم حاڵەتانەی بە تاوانی جەنگی ناوبرد .
7-
زۆربوونی قوربانیانی لافاوەکەی کشمیر
بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی ھەواڵی ھیندستان لافاوی بەھۆی باران بارینی دەوروبەری ھیمالیا ، بووەتە ھۆی گیان لەدەستدانی 56 کەس و کاولبوونی ماڵی خەڵک لە کشمیر .