ئاب 16, 2025 13:19 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

1-

ڕەخنەی وەزاڕەتی تەندروستیی غەززە لە بێدەنگەی کۆمەڵگەی جیھانیی

مونیر ئەلبەرەش بەڕێوەبەری گشتیی وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە بە ڕەخنەگرتن لە بێدەنگەی کۆمەڵگای جیھانیی لە ھەمبەر درێژەی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی گوتی : بێتوو قاتی و قڕی لە غەززە درێژەی ھەبێت ، لە ڕۆژدا 500 کەس لە برسیەتی شەھید دەبن . 

2-

بەرزبوونەوەی ژماری شەھیدانی غەززە

وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە باسی بەردەوامیی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززەی کرد و ڕایگەیاند لەم پەلامارانەدا 49 فەلەستینی دیکە شەھید و 639 فەلەستینییش بریندار بوون . 

 

3-

خۆڕاگریی ھێڵی پێشەوەی بەرگری لە ئاسایشی نیشتمانیی لوبنانە

مەحموود قەماتی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختیکردەوە : خۆڕاگریی ھێڵی پێشەوەی بەرگری لە ئاسایشی نیشتمانیی لوبنان بووە و حیزبوڵڵا ھەرگیز چەکی خۆی ڕادەست ناکات .  

 

4-

خۆپێشاندانی دژەزایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکان

بنەماڵەی گیراوانی زایۆنی بە سازدانی خۆپشاندان لە بەرامبەر ماڵی وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنی ، خوازیاری ئاگربەس لە غەززە و گۆڕینەوەی گیراوانی خۆیان لەگەڵ یەخسیرانی فەلەستینی بوون . 

 

5-

تێکھەڵچوونی ھێزەکانی ھەسەدە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش

ناوەندی ڕاگەیاندنی ھەسەدە ڕایگەیاند ، لە لێکدانی ھێزەکانی ئەوان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە دەروبەری دەیرزوور ، زەبری قورسیان لە تیرۆریستان داوە و 4 ئەندامی ھەسەدەیان لە دەست تیرۆریستان رزگار کردووە . 

 

6-

بەرزبوونەوەی ژماری قوربانیانی لافاوە گەورەکەی پاکستان 

سەرچاوە پاکستانیەکان ڕایانگەیاند ژماری گیانلەدەستداوانی لافاوەکە و جمینی زەوی لە باکوور و باکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە بۆ 337 کەس بەرزبووەتەوە .

 

7-

جڤینی ئالاسکا ، ناکامیی دیپلۆماسیی ئەمریکاییمیدیاکان و شارەزایانی سەربەخۆی جیھان بە ئاماژە بە دیداری تڕەمپ و پوتین سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و ڕوسیا لە ئالاسکا کە ئامادەکاریی بێوێنەی بۆکرابوو ، ڕایانگەیاند ئەم کۆبوونەوەیە ناکامیی دیپلۆماسی ئەمریکایی نیشاندا .