ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 16-08-2025/ ڕێزگرتنی ئێران لە داکۆکییەکانی ئوراسیا
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
ڕێزگرتنی ئێران لە داکۆکیەکانی ئوراسیا
محەمەدڕەزا عارف جێگری یەکەمی سەرۆکی ئێران ، لە لێدوانی خۆیدا لە کۆبوونەوەی یەکیەتی ئوراسیا لە قرقیزستان ، ڕێزی گرت لە پشتگریی ئەم یەکیەتیە لە ئێران لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا .
2-
لێکۆڵینەوە لە بارەی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی
نوسینگەی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند پێویستە ھەرچی خێراتر لە سەر تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە هێڕشکردنە سەر ھێزەکانی فریاگوزار و ھەروەھا خەڵکی ئاسایی غەززە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدرێ.
3-
داکەوتنی خۆفڕێکی ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی خۆڕاگریی فەلەستین ، درۆنێکی ناسیاریی ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی حەی ڕەماڵ لە شاری غەززە پێکراوە .
4-
پەلاماری بە خۆفڕی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری لوبنان
لە پەلاماری بەخۆفڕی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر دەزگایەکی بێڵی میکانیکی لە ناوچەی عیتروون لە باشووری لوبنان دوو کەس بریندار بوون .
5-
ڕەخنەی دەمپارتی لە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا
سەرۆکی دەمپارتی بە ڕەخنەگرتن لە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دژی کوردی سوریا گوتی : ھاکان فیدان کە چاوانی لێکدەنێت وادەزانێت کورد بوونیان نیە و ھیوادارین ئەو بە زمانێکی باشتر یارمەتی بدات بە چارەسەریی کێشە و گرفتەکانی کوردی تورکیا و سوریا .
6-
گەڕانەوەی 25000 شارومەندی عێراقی لە کەمپەکانی سوریاوە
حکومەتی عێراق بە بەرزبوونەوەی سەتی 165یی گەڕانەوەی شارومەندەکانی لە کەمپەکانی ئەلھۆل و ڕۆژ-ی سوریا لە ساڵی ڕابردوودا ، زیاتر لە 25 ھەزار کەسی بۆ وڵات گەڕاندوەتەوە و سەتی 80ی دانیشتوانی عێراقیی دانیشتووی ئەلھۆل ، ئەم کەمپەیان جێھێشتووە .
7-
ئاماری کوژراوانی لافاوەکەی پاکستان گەیشتە 200 کەس
میدیاکانی پاکستان ڕایانگەیاند سێڵاوی ئەم دواییانە لە کشمیر و ناوچەکانی دیکەی باکووری ئەم وڵاتە بووەتە ھۆی کوژرانی 200 کەس و کاولبوونی دەیان ماڵی شارومەندانی ئەم وڵاتە .