ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 16-08-2025/ بەرگریی ئێران لە مافی ناڤۆکیی خۆی
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
بەرگریی ئێران لە مافی ناڤۆکیی خۆی
سەعید خەتیبزادە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگریی لەسەر ئاشتیانەبوونی چالاکیی ناڤۆکیی ئێران گوتی : ئێران ھەمیشە لە مافی ناڤۆکیی خۆی بەرگری دەکات .
2-
درێژەی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند لە نوێترین دەستدرێژیی ئەرتەشی تیرۆر بۆسەر خەڵکی غەززە ، 49 فەلەستینی شەھید و639 کەسی دیکەش بریندار بوون .
3-
بەیاننامەی 31 وڵاتی ئیسلامیی بۆ ئیدانەکردنی لێداوانەکانی نتانیاھۆ
وەزیرانی دەرەوەی 31 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی و ڕێکخراوە ناوچەییەکان لە بەیاننامەیەکدا لێدوانەکانی نتانیاھۆ لە بارەی ئیسراییلی گەورەیان بەتوندی ئیدانەکرد و بە ھەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆسەر ئاسایش و ئاشتیی ناوچەییان زانی .
4-
نیازی تورکیا بۆ واژۆکردنی گرێبەستی نەوتیی نوێ لەگەڵ عێراق
ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتار ، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە گرێبەستی نەوتیی پێشوو نێوان عێراق و تورکیا ئیتر بەکارنایەت ، گوتی : ئێمە پێشنیارێکی نوێمان بۆ گرێبەستی نەوتی داوە بە بەغدا .
5-
بەردەوامیی تێکھەڵچوون لەنێوان ھێزەکانی جەولانی و کوردانی سوریا
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە سوریەکان ، تێکھەڵچوونی قورس لەنێوان ھێزەکانی حکومەتی کاتیی جەولانی بە داکۆکی عەشایەری دەیرزوور لەگەڵ ھێزەکانی ھەسەدە لە دوو لێواری ڕۆژھڵەتی و ڕۆژاوایی ڕووباری فورات دەستپێبووە .
6-
ژاراویبوونی 500 کەس لە ھێزەکانی حکومەتی کاتیی جەولانی
نزیکەی 500 کەس لە لەشکەریانی حکومەتی کاتیی جەولانی جێگیر لە بنکەی تیپی 64 ی پارێزگەی حەڵەبی سوریا بە ھۆکاری نادیار ژاراوی بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە .
7-
دژایەتیکردنی چین لەگەڵ ھەرچەشنە بایکۆتی ئێران
لین جیان وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی چین بە فەرمی لەگەڵ ھەرچەشنە ھەوڵێکی ئینگلیس و فەڕەنسە و ئاڵمان بۆ کاراکردنی میکانیسمی سناپ بەک و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی ئێران دژایەتی کرد .