ئاب 17, 2025 08:40 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

7 شەھید لە بۆردومانی گردوپەڕی نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانیی غەززە

سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند لە پەلامارە ئاسمانیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی لە شاری غەززە تاکوو ئێستا حەوت کەس شەهید بوون.

 

02

دەسپێبوونی کۆچپێکردن لە غەززە

هاوکات لە گەڵ دەسپێکی هەڵمەتی سەربازیی لە شاری غەززە،سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاندووە کە لەمڕۆ یەکشەممەوە پڕۆسەی گواستنەوەی دانیشتوانی ئەم شارە بۆ باشووری کەرتی غەززە بە کەرەستەی نیشتەجێکردنەوە دەسپێدەبێ.

 

03

ھازگەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە باشووری سەنعا بۆردومانکرا

ژمارێ لە میدیا خۆجێیەکان باسی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر هازگەی کارەبای «حەزیز»لە ناوچەی سنحان لە باشوری سەنعا دەکەن

 

04

رێککەوتنی ئاسایشیی عێراق و ئێران بە گێڕانەوەی لاریجانی

سکرتێری باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی نوێی نێوان ئێران و عێراق وتی:دوو لایەن بەڵێنیان دا خاکی هیچکامیان لەدژی ئەوی دی بەکارنەهێنرێ.

 

05

شەڕی قورس لە دەوربەری دەیرزوور

سەرچاوە سوریەکان باسی تێکهەڵچوونی توندی شەوی ڕابردووی هێزەکانی سوریای دێمۆکڕاتیک«هەسەدە»لە گەڵ هێزەکانی جەولانیان کرد  لە گردوپەڕی دەیرزوور.

 

06

پەلاماری ئەرتەشی عێراق بۆ سەر حەشارگەی تیرۆریستان لە کەرکوک

سەرکردایەتی هەڵمەتی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند کە لە پارێزگای کەرکوک و ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین،٢بنکەی گرینگی تاقمە تیرۆریستیە تەکفیریەکانیان لەناوبردووە وژمارێ لە دەسوپێوەندەکانی ئەوانیان کوشتوون.

 

07

دژایەتیکردنی ئۆکراین لەگەڵ پێشنیاری ئاشتیی تڕەمپ

دەوڵەتی ئۆکراین پێشنیاری  دۆناڵد تڕامپ  سەرۆکی ئەمریکای بۆ ئەنجامدانی وتووێژی ئاشتی بە بێ ئاگربەسی پێشتری ڕەت کردەوە.