ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 17-08-2025/ کاردانەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین بە دەسپێبوونی کۆچپێکردنی دانیشتوانی غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1)
کاردانەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین بە دەسپێبوونی کۆچپێکردنی دانیشتوانی غەززە
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین کاردانەوەی نیشاندا بە دابەشکردنی خێوەت لە باشووری کەرتی غەززە بە مەبەستی چۆڵکردن و کۆچپێکردنی دانیشتوانی شاری غەززە لە باکوورەوە بۆ باشوور و ئیدانەی کرد.
2)
داخرانی ڕێگاکان لە فەلەستینی داگیرکراو
ناڕازیان بە سیاسەتی شەڕویستانەی حکومەتی نتانیاهۆ هاوکات لەگەڵ دەسپێکی مانگرتن لە فەلەستینی داگیرکراو، بە ئامادەبوون لە بەرامبەر ماڵی چەند وەزیر و داخستنی شەقامەکان ، گۆڕینەوەی یەخسیرەکان بە گوێرەی ڕێککەوتنیان داواکرد.
3)
بەقایی :بە چاوی کراوە چاودێریی گۆڕانکاریەکانی قەفقاز دەکەین
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی گۆڕانکاریەکانی قەفقازی باشوور گوتی:ئێمە بە چاوی کراوە چاودێریی گۆڕانکاریەکان دەکەین و هیچ بابەتێک نە سادە و کەم بایەخ و نە پچووکیشی دەکەینەوە.
4)
تەقینەوەی گەورە لە دیمشق
شەوی ڕابردوو سەرچاوە هەواڵیەکانی سوریا باسی تەقینەوەیەکیان کرد لە ناوچەی «ئەلمەزە» لە دیمشق و زیادیشیان کرد: تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی تەقینەوەی ئەو ئۆتۆمبیلە مینڕێژکراوە ڕانەگەیەنراوە.
٥)
بەڵگەکانی دانو ستانی تڕەمپ لەگەڵ پوتین لە هۆتێل بەجێمان
کەناڵی «NPR»ی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە دانیشتنەکەی نێوان ڤیلادیمیر پوتین و دۆناڵد تڕەمپ لە ئالاسکا شاندی ئەمریکی بەڵگەگەلێکی گرینگیان لە هۆتێلەکە لێ بەجێماوە.کارناسێکی ئاسایشی ئەم ڕووداوەی بە نموونەیەک لە «کەمتەرخەمیی و نالێهاتوویی دەوڵەت»ی ئەمریکا وەسف کردووە.
٦)
۳۲۰کوژراو لە لافاوەکەی پاکستان
بارینی بەخوڕی وەرزانە لە پاکستان لە ماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوو بۆتە هۆی مردنی لانیکەم 320 کەس و ناوچەگەلێکی زۆری تووشی زیان کردووە.