ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 04-09-2025/ پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خێوەتی ئاوارەکان
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خێوەتی ئاوارەکان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی خێوەتیئاوارەکانیان لە دەوروبەری تاوەری ئیتاڵیایی لە گەڕەکی ئەلنەسر و نزیک گۆڕەپانی ئەبومازن لە ڕۆژئاوای شاری غەززە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار کەس کە سێیان منداڵ بوون شەهید بوون
02
هێرشی مووشەکی یەمەن بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەنجامدانی دوو ئۆپەراسیۆنی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر دوو ئامانجی گرنگ لە قودس و حەیفا لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین ڕاگەیاند
. 03
تێکهەڵچوونی ناڕازیان و پولیس لە نزیکی شوێنی نیشتەجێبوونی نەتانیاهۆ
میدیاکانی عیبری زمان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە سەدان خۆپیشاندەر دژی سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان تێکهەڵچوون و لە لەمپەرەکان تێپەڕیون کە لەسەر ڕێگای شوێنی نیشتەجێبوونی نەتانیاهۆ لە قودس دانرابوون.
04
عێراقچی: ئاژانس ڕێککەوتووە لەسەر چوارچێوەیەکی نوێی هاوکاری
سەید عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕێککەوتووە لەسەر ئەوەی کە چوارچێوەیەکی نوێی هاوکاری لە نێوان ئێران و ئاژانسەکەدا پێویستە و تا ئەو کاتەی دانوستانەکان تەواو نەبن، هیچ هاوکارییەکی نوێ پێکناهێنرێت.
05
بەکرخان: چارهسهری کێشهکان به یاسا دهبێت نهک ههڕهشهکردن
تۆنجار بەکرخان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە وەڵامی هەڕەشەی "ئۆپەراسیۆنی سەربازی" لەلایەن دەوڵەت باخچەلی، وتی: چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ و مافی یەکسان مومکینە نەک بە کەڵەکە بوونی کلێشەکان لە مێشکدا . ئاشتی کردن مەسەلەی فەرمان نییە و کەس ناتوانێت چەک دابنێت بەبێ ئەوەی گەرەنتی وەربگرێت
06
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە دیمەشق
میدیاکانی سوریا هەواڵی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە ناوچەی "مازە' ٨٦" لە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە.