ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 04-09-2025/ 3 شەهید لەپەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
3 شەهید لەپەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند لە پەلامارەکانی شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان، سێ کەس شەهید بوون.
02
بەلجیک ڕژێمی زایۆنی بایکوت دەکات
وه زیری ده ڕه وه ی به لجیکا به ڕه خنه گرتن له هه ڵوێست وەرنەگرتنی یه کێتیی ئه ورووپا له پێناو کۆتایی هێنان به پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سه ڕ غه ززه ، ڕژێمی زایونی بایکوت کرد و جەختی کرد کرده وه کانی ئه م وڵاته ، به لجیک له "هێڵی پێشه وه ی" ئه ورووپا داده نێت و ئیعتباری له دیپلۆماسی نێوده وڵه تی پشتڕاست دەکاتەوە .
03
دان پێی دانانی ئاژانس بەسیخوڕیی پشکێنەرەکانی لە ئێراندا
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دوێنێ لە بەشێک لە ڕاپۆرتی وەرزی خۆیدا دانی بەوەدانا کە تاران دوای گواستنەوەی هەندێک بەڵگەنامە لە ئێرانەوە بۆ ڤیەننا دەستبەکاربوونی دوو پشکنەری دەزگای چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکانی هەڵوەشاندەوە
04
عەلی باپیر: سەرۆک کۆمار پارێزەری یاسایە
بەرپرسی کۆمەڵی داپەروەری کوردستان، لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە و داوای دەستوەردانی ناوبراوی کرد وەک پارێزەری یاسا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێدانی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
05
فەرمانبەرانی کورد لە دادگاکانی عەفرین لەسەرکارلابران
وەزارەتی دادی حکومەتی کاتی سوریا بڕیارێکی نوێی دەرکرد، دادوەر و فەرمانبەرانی کوردی لە دادگاکانی عەفرینەوە بۆ حەلەب گواستەوە و لە شوێنی ئەوان فەرمانبەرانی عەرەب داناوە ؛ هەنگاوێک کە چاودێرانی ناوخۆیی بە بەشێک لە سیاسەتی بە عەرەب کردن و لاوازکردنی بارستاخۆجێییەکانی ئەو ناوچە دەزانن
06
تۆمەتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دژی "مادورۆ"
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لێکۆڵینەوەکانمان ئەوە دەردەخەن کە نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ کارتێلەکانی ماددە هۆشبەرەکانەوە