ئه‌یلوول 05, 2025 08:33 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

بیروڕاگۆڕینەوەی عەراقچی و ئەندامانی حەماس لە قەتەر

سەید عەباسی عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداریدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حەماس لە قەتەر جارێکی دیکە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستی لە غەزەی ئیدانە کرد

2-

پێشێلکارانی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێت لێپرسینەوەیان لێ بکرێت 

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژەدان بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا بۆ سەر ئێران وتی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ ئەو تاوانانە مەحکووم بکات و لێپرسینەوە بکات لەسەرپێچیکارانی یاسا نێودەوڵەتییەکان

  3-

زیادبوونی شەهیدانی غەززە

سەرچاوە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەکانی غەززە، ڕایانگەیاند لانیکەم ٩٢ فەلەستینی لە پەلامارەکانی  ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون   

4-

جەختی حوسی لەسەر پێویستی یەکگرتوویی ئومەتی ئیسلامی 

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی لە پێویستی یەکگرتوویی ئومەتی ئیسلامی کرد و وتی: شەرەفی ئومەتی ئیسلامی بە ملکەچبوون بۆ دوژمنان بەدی نایەت و دەبێ بۆ ڕزگارکردنی گەلی فەلەستین  هەوڵ بدەین

5-

کوژرانی دوو سەرکردەی هەتەشە و پارتی ئیسلامی تورکستان لە حەلەب

لە پەلاماری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە نزیک فڕۆکەخانەی حەلەب، ئەبو فاروق ئەویغوری ئەندامی پارتی ئیسلامی تورکستان و "ئەبو سەلامە" فەرماندەی هەتەشە  کوژران.

6-

سیاسەتی دووفاقانەی تورکیا بەرامبەر سوریا 

 محەممەد ئەلشێخ، بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی پێشڕەو ڕایگەیاند، تورکیا بە بانگەشەی پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی فورات داگیر بکات 

7-

سپاسی خەزعەلی لە هێزە چەکدارەکانی عێراق

   ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد بەبۆنەی ڕزگارکردنی ناوچەی وادی حۆران کە مەترسیدارترین و گەورەترین پەناگەی تیرۆریستانی داعشە