ئه‌یلوول 05, 2025 10:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

عەراقچی: ئێران لەسەر ڕێبازی دیپلۆماسی سەقامگیرە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە دۆحەی پایتەختی قەتەر جەختی لەوە کردەوە کە ئێران لەسەر ڕێگای دیپلۆماسی سەقامگیرە

2-

جەختی حەمدان  لەسەر کشانەوەی داگیرکەران لە غەززە 

  ئوسامە حەمدان، یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە حەماس بەردەوامە لە پێداگری لەسەر کشانەوەی داگیرکەران لە غەززە و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر غەززە وەک مەرجێک بۆ ئاگربەست

3-

توند بوونەوەی قەیرانی مرۆیی لە غەززە

تێس ئینگرام، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی یونیسێف، وێڕای هۆشداریدان لە توندبوونەوەی قەیرانی مرۆیی لە غەززە، وتی: غەززە لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا  بووەتە شاری ترس و هەڵاتن و پرسە

4-

تێکهەڵچوونی پۆلیس و خۆپیشاندەران لە ناوچە داگیرکراوەکاندا

خۆپیشاندانی نەیارانی نەتانیاهۆ لە ناوچە داگیرکراوەکان، کاتێک پۆلیس هێرشی کردە سەر ڕیزەکانی خۆپیشاندەران توندوتیژی و پێکدادانی لێکەوتووە و دەیان خۆپیشاندەریش دەستگیرکران

5-

پەلاماری دووبارەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان

هەروەها لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان پێنج کەس شەهید بوون و 10 کەسیش بریندار بوون کە سێ کەسیان سووریین و سێ کەسیان منداڵن

6-

وشداری ئوردن سەبارەت بە دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا 

 ئەیمەن ئەلسەفدی  وەزیری دەرەوەی ئوردن، وێڕای پشتیوانی لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا، سەبارەت بە لێکەوتەکانی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریا هۆشداری دا 

7-

جێژنی خەڵکی یەمەن بە بۆنەی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام

بە ملوێنان کەس لە خەڵکی یەمەن لە گۆڕەپانەکانی شارەکانی سەنعا، ئەلحودەیدە، ئاب، حەجە  سەعدە، ڕیمە، مەئاریب، عمران، تەعەز، زومار و ئەلبەیزا ۆبوونەوە بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ). کۆبوونەوە