ئه‌یلوول 05, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1-

جەختی عەراقچی و میری قەتەر لەسەر پەرەی پەیوەندیی ئێران و قەتەر 

لە میانەی دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران و تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر لە دوحە، هەردوولا وێڕای ئیدانەکردنی تاوانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کردەوە.

2-

پەیامی دەستبەسەرکراوێکی زایۆنیستی   

دەلال گادی، دەستبەسەرکراوی زایۆنیستی لای گوردانەکانی قەسام، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە پێمان وابوو حەماس ئێمەی دەستگیر کردووە، لە حاڵێکدا کە ئێمە بارمتە ی، نەتانیاهۆ، بن گویر و سمۆتریچین

3-

شەڕی  غەززە شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی

حەماس ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: شەڕی ٧٠٠ ڕۆژەی غەززە و جینۆساید، پاکتاوی نەتەوەیی و ئاوارەبوونی زۆرەملێ لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی، شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی.

4-

زیادبوونی شەھیدانی غەززە

 سەرچاوە فەلەستینییەکان  ڕایانگەیاند لە درێژەی پەلاماری سوپای تیرۆر بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، ٤٠ فەلەستینی دیکە شەهید بوون

 5-

21 هەزار منداڵی کەمئەندام لە غەززە 

 کۆمیتەی مافی   کەمئەندامانی  ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند لە دوو ساڵی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، ٢١ هەزار منداڵ کەمئەندام بوون

6-

بەسیجی ٨ ملیۆنی  دژە ئەمریکی لە ڤەنزوێلا

سەرۆکی ڤەنزوێلا فەرمانێکی دەرکرد بۆ چالاککردنی بەسیجی٨ ملیۆن کەسی و دەستپێکردنی یەکە ناوخۆییەکان لە زیاتر لە ١٥ هەزار بنکەی جەماوەریدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکا