ئه‌یلوول 06, 2025 10:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

 

1- 

ئێران مەتەرێزی  بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستییە

سەید عەمار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق جەختی کرد کە ئێران بێ گومان هێڵی پێشەوەی جیهانی ئیسلامە لە شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی

 

2- 

دانپێدانانی زایۆنیستەکان بە جینۆساید لە غەززە

حەماس و جیهادی ئیسلامی، لە بەیاننامەیەکدا، لێدوانەکانی وەزیری شەڕی زایۆنیستی سەبارەت بە بۆردومانی تاوەرەکانی نیشتەجێبوون لە غەززە و تاوانەکانی ئەم ڕژێمەیان بە دانپێدانان بە جینۆساید زانی

 

3- 

شەرمەزارکردنی درێژەی تاوانەکانی زایۆنیستی لە غەززە 

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی، وێڕای شەرمەزارکردنی بەردەوامیی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە گوشار بخاتە سەر تەلئەبیب بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی مرۆیی لە غەززە

 

4- 

خۆڕاگری لوبنان هاوبەشێکی بەهێزی سوپایە

  شێخ ئەحمەد قەبەلان، مامۆستای ئایینی هەڵکەوتەی  لوبنان، جەختی لەوە کردەوە کە بەرخۆدان قەڵغانێکی مێژوویی و هاوبەشێکی بەهێزی سوپایە و پرسی چەکداماڵینی بەرخۆدان تەنیا لە بەرژەوەندی ڕژێمی زایۆنیدایە

 

5- 

توندبوونەوەی جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا

چاودێری  مافی مرۆڤی سووری، بە ئاماژەدان بە جموجۆڵەکانی ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا ڕایانگەیاند کە دوو فڕۆکە کە هەڵگری  کەرەستەی سەربازی ئەمریکاییە  لە باکووری حەسەکە نیشتوونەتەوە

 

6- 

جەختی یەکێتیی ئەورووپا  لەسەر درێژەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران  

ئەنوەر ئەلعەنونی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی دیپلۆماتکارە باڵاکانی ئێران و ئەوروپا لە دۆحە، وتی: پەنجەرەی دیپلۆماسی نێوان ئەوروپا و ئێران هێشتا کراوەیە.