ئه‌یلوول 06, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

1- 

جەختی لاریجانی و حەکیم  لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا 

لە دیدارێکی نێوان عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا کردەوە

 

2-

زەبری خۆڕاگری فەلەستین لە سوپای تیرۆر

خۆڕاگریی فەلەستین لە درێژەی ئۆپراسیۆنەکانی دژە زایۆنیستی  خۆی پەنای بۆ تاکتیکی مەیدانی برد و گورزی کوشندەی لە دوژمنی زایۆنی دا و چەندین زایۆنیستی دیکەی کوشت یان بریندار کرد

 

3- 

شەرمەزارکردنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی

  ئیسماعیل ئەلسەوابتە، بەرپرسی نووسینگەی مێدیایی حکومەتی فەلەستین لە غەززە، وێڕای ئیدانەکردنی  پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر تاوەرە کانی  کەرتی غەززە، وتی: ئەم هێرشانە تاوانی جەنگین

 

4- 

درێژەی ئۆپراسیۆنەکانی پاککردنەوەی داعش لە کەمپی هۆڵ

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە دووەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنی کەمپی هۆل لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، چەند تیرۆریستێکی دیکەی داعش دەستگیرکراون

 

5- 

توند بوونەوەی ڕەخنەکان لە یارمەتیی بەریتانیا بە ڕژێمی زایۆنیستی

جێرمی کۆربین، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند کە حکومەتی بەریتانیا یارمەتی ڕژێمی زایۆنیستی دەدات، کە دەزانێت ڕژێمی زایۆنیستی کۆمەڵکوژی لە غەززە ئەنجام دەدات

 

6- 

ترەمپ دان بە شکستەکەیدا دەنێت بەرامبەر بە چین

سەرۆک کوماری  ئەمریکا بە دەربڕینی نیگەرانی لە دیداری  ڕێبەرانی  ڕووسیا و هیندستان لەگەڵ سەرۆکی چین، ڕایگەیاند کە هیندستان و ڕووسیامان بە چین دۆڕاوە