ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 06-09-2025/ جەختی ویلایەتی لەسەر ڕۆڵی گرنگی شەنگهای
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
جەختی ویلایەتی لەسەر ڕۆڵی گرنگی شەنگهای
عەلی ئەکبەری ویلایەتی، ڕاوێژکاری کاروباری نێونەتەوەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ، بە ئاماژەدان بە دانیشتنەکەی شانگهای وتی: ئەم ڕێکخراوە لە داهاتوودا ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕێت لە دیاریکردنی چارەنووسی جیهان
2-
زیادکردنی ژمارەی کەشتیەکانی یارمەتیدەری کاروانی سەقامگیری غەززە
گەورەترین کاروانی دەریایی کە "پاپۆڕی سەقامگیری"یە، بە ئامانجی شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە بەرەو غەززە دەڕوات، کە لە دەیان کەشتیی فریاگوزاری لە ٤٤ وڵاتی جیهان پێکهاتووە
3-
نیگەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاوارەبوونی زۆرەملێی خەڵک لە غەززە
ستیفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە بەردەوامی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە دەربڕی و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەوپەلامارانە و کۆتاییهێنان بە ئاوارەبوونی خەڵکی غەززە بوو
4-
پاڵپشتی لوبنان لەخۆڕاگری ئەو وڵاتە
هەزاران لایەنگری حیزبوڵای لوبنان لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات وێڕای پشتیوانی لە بەرخۆدانی لوبنان، لە گردبوونەوەیەکی بەرفراواندا پلانی چەکداماڵینی بەرخۆدانیان شەرمەزار کرد
5-
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شاری حەلەبی سوریا
لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شاری حەلەب کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون. دامەزراوە فەرمییەکانی سوریا هیچ زانیارییەکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.
6-
زیادبوونی ژمارەی زیندانیانی تورکیا
گۆڤاری ناشناڵ کۆنتێکست، بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەنقەرە سەرقاڵی دیموکراسیکردنی ناوخۆیە، ڕایگەیاند کە سەرەڕای پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە، ژمارەی زیندانیانی تورکیا زیادی کردووە.
7-
گرتنی هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە شەڕی لالەهزار
دەزگای ئاسایشی هەرێم پشتڕاستی کردەوە کە لە کاتی ڕووداوەکانی لالەهزاری سولەیمانیدا، برایان ویلسۆن، هاووڵاتییەکی ئەمریکی کە بە شێوەیەکی نایاسایی بەشداریی لە ململانێکاندا کردووە، دەستگیر کراوە.