ئه‌یلوول 07, 2025 08:33 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

بەردەوامیی پەلامارەکانی ئەرتەشی داگیرکەر بۆسەر غەززە

سەرچاوە میدیاییەکان لە کەرتی غەززە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ باسی تاوانکاریی نوێی ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنیان کرد کە بووەتە ھۆی شەھید و برینداربوونی دەیان کەسی مەدەنی لەوان منداڵان. 

 

02

پەلاماری بە خۆفڕی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری لوبنان 

خۆفڕێکی ڕژێمی زایۆنی بە هاویشتنی دوو موشەک،لۆریەکی هەڵگری دار و پەردوویان کە لە گرد و پەڕی مالکیە لە دەشتی معالیه خەریکی کار لەسەر پڕۆژەیەکی کەرتی تایبەتی بوو کرده ئامانج

 

03

عەراقچی: لە چوارچێوەی ھاریکاریی لەگەڵ ئاژانس زۆر نزیک بووینەوە 

 سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی ئێمە پێویستیمان بە چوارچێوەیەکی نوێی ھاریکاریی لە گەڵ ئاژانس ھەیە. دانوستانی باش کراوە و ئێمە زۆر نزیکین لەوەی کە لە گەڵ خودی ئاژانس بە چوارچێویەەکی نوێی ھاریکاری بگەین. 

 

04

فوئاد حوسێن: بەمزووانە هەولێر و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن

د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی کۆڕبەندی وزە لە بەغدا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا زۆر چووەتە پێشەوە و هیوادارین لیژنەکان تاوەکوو ڕۆژی دووشەممە، کارەکانیان تەواو بکەن

 

05

خۆپێشاندانی دژی تڕەمپ لە واشنگتۆن 

ھەزاران ناڕازی لە کاردانەوە بە بڕیاری نوێی دۆناڵد تڕەمپ لە بارەی دامەزراندنی گاردی نیشتمانیی لە واشنگتۆن ، ڕۆژی ڕابردوو ھاتنە سەر شەقامەکانی پێتەخت. 

 

06

فڕۆکەی جەنگیی ئازەربایجان لە دەستی ئۆکرایندا

ڕاپۆرت دەڵێن ھێزی ئاسمانیی ئۆکراین فڕۆکەی جەنگیی میگی 29ی بە ڕەنگکراویی کۆماری ئازەربایجان لە ھەڵمەتی جەنگیی لە دژی ڕوسیا دەکارھێناوە. 

 

07

کێشەی ئینتەرنێت لە چەند وڵاتدا 

بە پێی ڕاپۆرتی نێت بلاکس ، کێشە لە کابڵەکانی ژێردەریا ھەڵکەوتو لە دەریای سوور بووەتە ھۆی دابەزینی کوالیتی و خێرایی ئینتەرنێت لە چەند وڵاتدا لەوان پاکسان و ھیندستان.